سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلانی ئیتاڵی پێش رووبەڕووبوونەوەی بایرنی ئەڵمانی وتی:  لەگەڵ تیپێك یاریی دەكەین كە هاوشانی ریاڵ مەدرید  یەكێكە لە پاڵێوراوانی نازناوەكە.

دەشڵێت: ئێمە و ئەوان شایەنی ئەوەین لەم خولەدا بین، سەرەڕای ئامادەنەبوونی زۆر لە هەردوولا، پێویستە لە هەموو ساتێكدا یەكگرتوو بمێنینەوە، پێشتر لەو یاریگایە یاریمان كردووە و چەند یارییەكی باشمان ئەنجامداوە، یاریگایەكی زۆر سەختە.

ئینزاگی باسی لەوەشكرد، شەڕانگێزی یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی بایرن ، هەمیشە بۆی دەركەوتووە كە تیپێكی بەهێز و چڕن، تیپێكی زۆر چڕن و یاریزانی نایابیان هەیە، ئەوان یاریزانی گرنگیان هەیە كە ئامادە نییە ئینتەرمیلانیش هەروا.

دوپاتیشیكردەوە، باستۆنی زیاتر  گومانی هەیە بەشداری یارییەكە بكات، دیماركۆ زیاتر لە گومانی ئەوەی هەیە دوور بكەوێتەوە، هاكانیش كەمێك ئازاری هەیە بەڵام پێویستە ئامادەبێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا