لیۆنێل میسی كاپتن و ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریەكەیان بەرامبەر چیللی چەند جارێك بینرا كە ئازار هەیە لە رانیدا و ئەوەش گومانی لای هاندەرانی ئەو هەلبژاردەیە دروستكرد.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردەوە، ئەنجامی پشكنینە نوێیەكانی لیۆنێل میسی دەرچووە كە لەلایەن دەستەی پزیشكی هەڵبژاردەی تانگۆوە بۆی ئەنجامدراوە.

رۆژنامەكە رایگەیاندوە، لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە كە پێكانەكەی لیۆنێل میسی مەترسیدار نییە و تووشی هیچ پێكانێكی قورس نەبووە لە رانیا بەڵكو تەنیا گرژوبنێكی كەمی ماسولكەیی.

دوپاتیشیكردووەتەوە، ستافی هونەری ئەرجەنتین دەیانەوێت ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان ئامادەبكەن بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بەڵام تا ئەم ساتە هیچ یاریزانیك و كەسێكی ناو ئەو هەڵبژاردەیە دڵنیا نین لەوەی كە میسی دەتوانێت بەشداری ئەو قۆناغە دەكات یان نا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا