عومەر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگەیاند داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مانگانە زیاترە لە ٥٠٠ ملیار دینار، بەڵام 120 ملساری بۆ مووچه‌ تیا نییه‌ ، ئه‌مه‌ش  بەهۆی نەبوونی چاودێری و پشکنینەوە، داهاتەکان بەشێوەیەکی ناشەفاف بەکار دەهێنرێن و بەشێکی زۆری بۆ خزمەتگوزارییەکان خەرج ناکرێت.
بەپێی شرۆڤەکانی گوڵپی، داهاتەکان بەمشێوەیەن: گومرگ نزیکەی ١٤٠ ملیار دینار، باج ٧٠ تا ٩٠ ملیار دینار، داهاتی نەوتی پاڵێوراو نزیکەی ١٠٠ ملیار دینار، هەروەها داهاتی ڕسومات نزیکەی ٢٠٠ ملیار دینار. بەڵام دەسەڵاتی خۆسەپێنی پارتی و یەکێتی لە هەردوو زۆن بەوجۆرەی بەرژەوەندییان دەیخوازێت مامەڵە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەکەن و ڕێگە نادەن تیمەکانی چاودێری دارایی وردبینی بکەن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی نەبوونی داهات نییە، بەڵکوو کێشەکە لە نەبوونی چاودێری دامەزراوەیی و یاسای بودجەدایە، بۆیە داهاتەکە بۆ پڕۆژە و خزمەتگوزارییەکان خەرج ناکرێت و خەڵکی کوردستان لێی بێبەش دەبن. داواش دەکات داهاتی ناوخۆ بخرێتە ژێر چاودێرییەکی پیشەیی بێلایەنەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا