دژەتیرۆری کوردستان لە هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی بۆمبڕێژکراودا بۆ سەر گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر، دوو هاووڵاتی کە هاوسەری یەکترن، شەهید بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان، هێرشەکە شەوی سێشەممە، لە کاتژمێر ١٢:١٥ خولەکی شەودا ئەنجامدراوە و درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەر خانووی هاووڵاتییەک لە گوندی (زەرگەزەوی) سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری هەولێر کەوتووە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەم هێرشەوە، دوو هاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ) و (مژدە ئەسعەد حەسەن) لەناو ماڵەکەی خۆیاندا شەهید بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگین و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا