​دوانیوەڕۆی  ئەمڕۆ، لە هۆڵی ئازادی شاری کەلار و بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕێکخستنی کەلاری حزبی شیوعی کوردستان کۆڕێکی فراوان و کراوەی بۆ "هاوڕێ عوسمان زیندانی" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سازکرد.
​لە چوارچێوەی کۆڕەکەدا، هاوڕێ عوسمان زیندانی تیشکی خستە سەر مێژووی خەباتی کرێکاران و ئەو ئاستەنگە سەختانەی لە ئێستادا ڕووبەڕووی بژێوی و مافە یاساییەکانی کرێکاران دەبنەوە. 
جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە کار بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بکرێت تا بتوانن بەرگری لە مافە سەرەتاییەکانی هێزی کار بکەن، بەگفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبووان جەخت لە پێویستی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کرایەوە.
May be an image of one or more people and text


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا