ئەمڕۆ ١٤ی نیسان، لە یادی ٣٨ ساڵەی کارەساتی ئەنفالدا، مەراسیمێکی شکۆدار لە مەزاری شەهیدان لە سەربازگەی کۆنی تۆبزاوا لە کەرکوک ڕێکخرا.
لە مەراسیمەکەدا شاندێکی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشدارییان کرد.
لە میانەی مەراسیمەکەدا، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا. ئامادەبووان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییان، جەختیان لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری ئەنفالکراوان کردەوە. سەربازگەی تۆبزاوا کە سەردەمانێک یەکێک بوو لە ناوەندە سەرەکییەکانی کۆکردنەوە و بێسەروشوێنکردنی کوردان، ئەمڕۆ وەک هێمایەک بۆ مەزڵومییەتی گەلەکەمان یادی شەهیدانی تێدا کرایەوە.
May be an image of one or more people
No photo description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا