رێگای کوردستان- هاوڕێ کرێکار
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی دەزگای هەواڵگیری عێراق لە ناحیەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین، ٨ کەسی بەڕەگەز ئەفغانییان لەناو بارهەڵگرێکدا دەستگیرکرد، کە بە نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی عێراق و هەوڵی چوون بەرەو پارێزگاکانی خواروویان دەدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی " رێگای کوردستان لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، ئەو کۆچبەرە نایاساییانە لەناو بارهەڵگرێکدا حەشاردرابوون. پلانەکە وابووە بە قاچاخ بگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەڵام پێش تێپەڕبوونیان لە سنووری جەلەولا لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانەوە ئاشکرا کران.
دوای دەستگیرکردنیان، بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی هاتنیان بۆ ناو خاکی عێراق، هەر هەشت کەسەکە ڕادەستی پۆلیسی پارێزگای دیالە کراون.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا