مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی 92ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعیی عێراق دەکات و دەڵێت: حزبی شیوعیی عێراق لە خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەدا دژ بە ڕژێمی دكتاتۆری شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسییەكانی تری عێراق و كوردستان، مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و قوربانیدانی هەیە.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی  حزبی  شیوعیی عێراق  
لە یادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتاندا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
حزبی شیوعیی عێراق، لە خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەدا دژ بە ڕژێمی دكتاتۆری  شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسییەكانی تری عێراق و كوردستان، مێژوویەكی  پڕ لە سەروەری و قوربانیدانی هەیە، كە بۆ ئەمڕۆش هەمووان پێویستیمان بەو هاوهەڵوێستی و پێكەوەییە هەیە بۆ خۆ بەدوورگرتن لە پریشكی ئەو شەڕەی  ناوچەكەی گرتۆتەوە.
دووبارە یادی 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبە  تێكۆشەرەكەتان پیرۆز بێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەكتەبی سیاسیی
 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
30/3/2026


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا