
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بڕی ١٠ بۆ ١٤ ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد دەکرێت. لە بەرامبەردا، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بۆ پێگەی (ئەکسیۆس) ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە لەسەر بنەمای پارەدان بەرانبەر بە ئەنجام داڕێژراوە و واشنتۆن هیچ بڕە پارەیەک ئازاد ناکات تا تاران بەتەواوی پابەندبوونەکانی جێبەجێ نەکات.
هاوکات، تۆڕی (سی ئێن ئێن) لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ئاشکرای کرد، ڕێنمایی دراوە بە هێزەکانی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر گەرووی هورمز لە ڕۆژی هەینی، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بەستراوەتەوە بە واژۆکردنی فەرمی ڕێککەوتنی چاوەڕوانکراوی نێوان هەردوو وڵات.
