سەلام عومەر

 

وەك درەختێ‌

چرۆكانی هەڵوەریبێ‌ و

تا كەمەری لەنێو لیتەدا چەقیبێ‌

وەكو مینێ‌

بەدەستی خۆم

لەنێو دیوەخانی خۆم

دامنابێت و

هەتا ئێستا نەتەقیبێ‌

نیشتمانم  هاویشتۆتە نێو سەوەیەك

هەڵمداوەتە نێو

باوەشێك لیتە و لافاو و

خۆشم خەوتووم

خۆشم وەكو حەب خۆرێك و

چەشنی مەستێ‌

لەنێو شەقامەكاندا كەوتووم.