كامەران حاجی ئەلیاس
 
هونەری شێوەكاری، خاوەنی چەندین قوتابخانەی تایبەت بە خۆیەتی وەكو قوتابخانەی كلاسیك، سروشتی ، واقعی ، سوریالی،تەجریدی .. زۆرێك لە هونەرمەندانی جیهان و كوردستان شێوازی كاركردنیان خۆیان وابەست كردووە بەیەكێك لە قوتابخانەكان هەندێك لە هونەرمەندەكان بۆ نیگار كردنی تابلۆییەكانی سوود لە چەندین قوتابخانەی شێوەكاری وەردەگرن.
 هونەرمەند ئازاد مەخمووری شێوازی كاركردنی جیاوازە لە گەڵ هونەرمەندانی تر  ئەو لە شێوازێكی تایبەت بەخۆی هەیە،لە ڕووی بەكارهێنانی ڕەنگ و كەرەستەی تایبەت بە تابلۆكانی ئەو زیاتر بە گرافیك كاردەكات لەسەر مادەیپلێت و نوحاس تابلۆ كانی دەكێشت لە رۆژی چوارشەممە 11ی 6ی2026  سەردانی  گەلەری میدیای شاری هەولێرم كرد بەمەبەستی بیننی شەشەمین پیشانگای تایبەتی ئەم هونەرمەندەكە لەژێر ناوی (تابلۆكان دەدوێن) بوو خوێندنەوەی و تێگەیشتن لە تابلۆكان گرنگە بۆ ئەوەی بینەر چێژ لە هەر تابلۆییەك  وەربگرێت بەجۆرێك بێت خودی هونەرمەند شیكردنەوەی بۆ بینەر نەكات ئەمە ئەو خاڵە بوو كە لە تابلۆكانی هونەرمەند ئازاد مەخمووری ، هەستم پێدەكرد چونكە چێژ وەرگرتن لە هەركارێكی هونەری فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ حاڵیبوون لە كارەكە ڕاستە هەندێك لە تابلۆكان  چەندین هێما و ئاماژەی لەخۆ گرتبوو بەڵام ئەگەر بە ووردی سەیری تابلۆكان بكەیت بەئاسانی لە قوڵی مانای تابلۆییەكە حاڵی دەبوویت  لە میانی گەڕانم بەنێو تابلۆییەكانداكە لە(30) تابلۆ پێكهاتبوو  چەندین بابەتی نێو تابلۆیەكان سەرنجی راكێشام  بەجۆرێك مرۆڤ  چەقی زۆربەی تابلۆییەكانی بوو لە نێومرۆڤیشدا ئافرەت پشكی شێری بەركەوتتبوو ئافرەت وەكو دایگ وەكو خۆشەویشت وەكو نیشتمان..  هەموویان گوزارشت بوون لە ناسۆرییەكانی هەموولایانەكانی  ژیانی ئەمڕۆی تاكی كورد بەتایبەتی تاكی جیهان بەگشتی تابلۆكانی ئەم هونەرمەندە وا لە مرۆڤدەكات بە دواداچوون بۆ هەڵس و كەوتی رۆژنەی خۆی بكات بەجۆرێك رۆژانە بیر بكاتەوە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رۆژنەی خۆی لایەنە ئەرێنی و نەرێنی خۆی دیار بكات.
 دوو ڕەنگ (ڕەش و سپی) ،پێكهاتەی  سەرەكی  سەرجەم تابلۆییەكانی هونەرمەند ئازاد مەخمووری بوون، ئەمەش توانستی هونەرمەند دەردەخات بەوەی بتوانێت لە رێگەی دوو ڕەنگەوە سەرەنجی بینەران بۆ تابلۆیەكانی رابكشێت .
لە كۆتاییدا دەست خۆشی لە هونەرمەند ئازاد مەخمووری دەكەم لە هەمان دەست خۆشی لە بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەر هەولێر وبەرێوەبەرایەتی شێوەكاری و كاری دەست دەكەم .