شاندیكی باڵای كونسولخانه‌ی چین سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعییان كرد و داوایان لێكرا دەوڵەتی چین پاڵپشتی لە ئەزموونی رۆژئاوای كوردستان بكەن، سەركونسڵخانەی چین ڕایگه‌یاند نیگەرانن لەوەی دژ بە مافی پێكهاتەكان و گەلی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان روودەدات.

ئەمرۆ ئێوارەی ئه‌مڕؤ چوارشه‌ممه‌ 28/1/2025، لیو جون، سەركونسڵی گشتی چین لە هەولێر و تانك، بەرپرسی بەشی سیاسی كونسولخانه‌كه‌، سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانی كرد و لەلایەن هاورێیان ئەبوكاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هیوا عمر جێگری سكرتێرو بابا عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و نەبەز مسته‌فا ئەندامی پەیوەندییەكانی ناوەندی پێشوازییان لێكرا.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ سەركونسڵی گشتی چین راشی گەیاند بەهۆی بوونی هێزە تیرۆرستەكان لە سوریا، حكومەتی چین دان بە دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع نانێت، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش كار دەكات بۆ راگرتنی ئەو هێرش و توندوتیژییانە.
لە بەشێكی تری كۆبونەوەكە لەسەر چەندین میكانزمی تازە رێككەوتن بۆ چۆنیەتی بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی چین .
May be an image of ‎one or more people and ‎text that says '‎10 חהודי Ngr חוות‎'‎‎
May be an image of one or more people and text