لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، پێنج دۆسیەی خۆکوژی لە بەغدای پایتەخت تۆمار کراون، هاوکات دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی هەر دۆسیەیەک دەستپێکردووە.
​سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ، لە ڕێگەی هەڵواسینی خۆی بە پەتێکەوە بە پانکەی بنمیچی ژوورەکەی لە ناوچەی زەعفەرانییەی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
​سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ژنێک لە ناوماڵی خۆیدا، لە ڕێگەی هەڵواسینی خۆی بە پارچە قوماشێکەوە  بە بنمیچی ژوورەکەی لە ناوچەی ڕیسالەی سێیەمی باشووری ڕۆژئاوای بەغدا، خۆی کوشتووە.
​لە دۆسیەی سێیەمدا، سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە گەنجێکی تر لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی سەیدییەی ڕۆژئاوای بەغدا، بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
​بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، بە تۆمارکردنی ئەم سێ بارودۆخە، کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە بەغدا خۆیان کوشتووە، گەیشتووەتە ٥ کەس.

وتاری نووسەران