ڕێگای کوردستان
​دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار، بەتایبەت دوای ئەوەی واشنتۆن چەندین جار هۆشداریی دایە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بە پێچەوانەی داواکارییەکان، لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، سودانی حەشدی شەعبی سەرپشک کرد بۆ وەڵامدانەوە، ئەمەش وەک بێدەنگییەک لە ئاست پەلاماردانی باڵیۆزخانە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کۆردستان لێکدرایەوە.
بەبۆچونی چاودێرانی سیاسی، ئێستا سودانی، عەلی زەیدی خستووەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکەوە کە ڕەنگە بە ئاسانی لێی دەرنەچێت، ئەرکێکی قورسی ڕووبەڕوو کردووەتەوە و پێناچێت بتوانێت داواکارییەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکات.
پێشیان وایە، ​ئەگەر زەیدی شکستی هێنا لە جێبەجێکردنی داواکاریەکان، ئەوکاتە ئەمریکا چەکە ئابورییەکەی بەکاردێنێت، کە خۆی لە ڕاگرتنی دۆلار، گەمارۆی ئابوری و پەکخستنی هەناردەی نەوت دەبینێتەوە. 
جەختی لەسەر دەکەنەوە، ئەم هەنگاوە تەنها سزای سیاسی نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی برسیبوونی خەڵک و سەرهەڵدانی توڕەیی جەماوەری و ڕاپەڕین. بەمەش عێراق دەکەوێتە ناو تونێلێکی تاریک و چارەنووسێکی نادیار کە هەڕەشە لە مانەوەی قەوارە سیاسییەکە دەکات.

وتاری نووسەران