لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕوبەڕووی یەكتر بوونەوە.

لە تایمی یەكەمدا هەر لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە و لە خولەكی حەوت ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ڕێی یاریزان هێرمۆسۆوە گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، پاش چەند خولەكێك و لە خولەكی 20 رۆدیگێر توانی گۆڵی یەكسان بۆ ریاڵ مەدرید بكاتەوە، پاشان  ریاڵ مەدرید لە خولەكی 30 لە رێی مێندیەوە گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد، بەڵام شادی ئەو گۆلە زۆری نەخایاند و لە خولەكی 37 ئەنتوان گریزمان گۆڵێكی جوانی تۆماركرد و ئەنجامەكەی یەكسان كردووەوە و تایمی یەكەمیش بە دوو گۆڵی یەكسان بۆ هەردوولا كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم ڕیاڵ مەدرید بە ئاستێكی بەرزەوە هاتەوە ناو یاریگاوە چەندین جار نزیك بوون لە گۆڵ كردن بەڵام سەركەوتوو نەبوون، لە هێرشێكی هەڵگەڕاوەدا ڕۆدیگێر لە خولەكی 78 بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كرد و ئەتلەتیكۆی پێشخست، چەند خولەكێك دواتر لە خولەكی 85 كارفاخاڵ گۆڵی سێیەم و یەكسانی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆماركرد و كاتی یاسایی یارییەكەش بە سێ گۆڵی یەكسان كۆتایی پێهات.

دواتر پەنا بەرایە بەر تایمی زیادكراو، لە پانزە خولەكی زیادكراوی تایمەكە هیچ گۆڵێكی تیا تۆمارنەكرا، لە تایمی دووەمی زیادكراودا ڕیاڵ مەدرید دوو گۆڵی تری تۆماركرد، لە ڕێی ساڤیچ بە هەڵە لە خولەكی 116، وە لە خولەكی دووی زیادكراوی تایمەكەدا برایم دیاز گۆڵ پێنجەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆماركرد.

بەم ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ براوە بوو گەیشتە یاری كۆتایی جامی سوپەر، ئەتلەتیكۆش ماڵئاوایكرد.