
فه‌رهه‌نگی فیكریی ڕێگا:
سوبێكت (یان سه‌بجێكت)، چه‌مكێكی سه‌ره‌كیی ناو مێژووی فیكر و فه‌لسه‌فه‌یه. هه‌ر له یۆنانی كۆنه‌وه ئاماده‌یی هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ باوكی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرندا كه دیكارت (1596-1650)ـه، چه‌مكه‌كه مانا ئه‌مڕۆییه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت كه به واتای بكه‌ر، زات، بریكارێكی چالاك دێت. چه‌م چه‌مكه، هاولفێكی هه‌یه كه بریتییه له ئۆبێكت (ئۆبجێكت). گه‌ر سوبێكت بكه‌ر بێت، ئۆبێكت ده‌كاته بابه‌ت و شته‌كانی چوارده‌ورمان. ئه‌مه ساده‌ترین مانای هه‌ردوو چه‌مكه‌كه‌یه. گه‌ر مرۆڤ سوبێكت بێت، هه‌موو شتێكی ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین و ئاگایی مرۆڤ ده‌بێته ئۆبێكت. مانای سوبێكت له‌سه‌ره‌تاوه ساده ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام كاتێك سه‌یری مێژووی پێش مۆدێرن ده‌كه‌ین تێده‌گه‌ین مرۆڤ به‌م واتایه‌ی ئه‌مرۆ بكه‌ر نه‌بووه. مرۆڤ، پارچه‌یه‌ك بووه له سرووشت، ئوستووره، دین، و جڤات و هتد. دیكارت له ساڵی 1637، شۆڕشێك ده‌كات كه دواتر وه‌ك "شۆڕشی سوبێكت" ده‌ناسرێت. له میانی ئه‌م شۆڕشه‌دا ده‌گات به‌وه‌ی مرۆڤ چه‌قی جیهانه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت بڕواته‌وه له‌سه‌ره‌تای خۆیه‌وه خۆی بسه‌لمێنێته‌وه. كاتێك ده‌ڵێت "من بیرده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته من هه‌م"، شۆڕشه‌كه‌ی خۆی بنیاتده‌نێت؛ واته گۆشه‌یه‌كی تر هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ بیركردنه‌وه له هه‌موو كێشه‌كان كه تا ئه‌وده‌م خودا و هێزی گه‌وره‌تر بوو نه‌ك مرۆڤ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا په‌یوه‌ندیی به پانتایی ڕۆشنبیری كوردییه‌وه هه‌یه، دوو تێبینییه:
یه‌كه‌م، كێشه‌ی سوبێكت، لای ئێمه هه‌ر له ده‌یه‌ی شه‌ست و حه‌فتاوه له‌ژێر ناوی "زات و مه‌وزووع"دا ئاماده‌یی هه‌بووه. دواتر خود و بابه‌ت، یان سوبێكت و ئۆبێكت به نۆره‌ی خۆیان جێی ده‌گرنه‌وه.
دووه‌م، گوزاره یان ڕسته فیكرییه‌كه‌ی دیكارت، لای ئێمه له بنكه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی دابڕاوه و واده‌زانین مه‌به‌ست له گرنگیی بیركردنه‌وه‌یه. له‌كاتێكدا وشه‌ی بیركردنه‌وه له‌و گوزاره‌یه‌دا، مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌یه كه له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاكانه‌وه بوونی ئێمه وه‌ك سوبێكت ده‌سه‌لمێنێت، وه‌ك خودێكی خودبونیاد. بیركردنه‌وه له‌وێدا واته گومانكردن، وێناكردن، هه‌ستكردن، فریوخواردن و هتد. بۆ نمونه ئه‌و كاته‌شی گومان بكه‌یت له‌وه‌ی هه‌یت، خۆی گومان نیه، به‌ڵكو بیركردنه‌وه‌یه و ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش تۆ وه‌ك سوبێكتێك ده‌سه‌لمێنێت. لێره‌شه‌وه جێگه‌ی خودا له‌قی، و به مانا دهروونشیكارانهكهی "خه‌سا". كاتێك مرۆڤ ده‌بێته چه‌قی جیهان، خودا به‌جۆرێك له جۆره‌كان له چه‌قێتی ده‌كه‌وێت. ئه‌م گوزاره‌یه‌ی دیكارت، كاریكرده سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی شارستانییه‌تی خۆرئاوایی و له‌وێشه‌وه زانستی مۆدێرن و فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرن له‌دایكبوو.
دوای دیكارت، فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك ئیمانوێل كانت (نزیكه‌ی ساڵی 1871) مۆدێلێكی تری سوبێكتی داهێنا به‌ناوی "سوبێكتی ترانسێدێنتاڵ (بڵندنشین)". واته زه‌ینی ئێمه پێشوه‌خت، فۆرم به جیهان ده‌به‌خشێت؛ ئه‌ویش بهنێوانگریی كات و شوێن و كاتیگۆرییه‌كی وه‌ك هۆمهندی (هۆ و ئه‌نجام). له‌كاتێكدا لای دیكارت، په‌یوه‌ندییه‌كه هێشتا ڕوون نه‌بوو، له‌لایه‌ك سوبێكت هه‌بوو، له‌لایه‌كیش جیهانێكی ده‌ره‌كی و دابڕاو به‌ناوی ئۆبێكت. كه ده‌گه‌ینه لای هیگڵ (به‌تایبه‌ت ساڵی 1807)، ده‌گه‌ین به‌و تێزه‌ی كه سوبێكت چیدی بكه‌رێكی ڕووته‌ڵه و تاك و ته‌نیا نیه، به‌ڵكو شتێكه له تاك گه‌وره‌تره و له‌ناو مێژوودا درووستده‌بێت و هیگڵ خۆی پێیده‌ڵێت ڕۆح (spirit). سوبێكت ئیدی بریتییه له ڕۆح، واته هێزێكی له تاك گه‌وره‌تر كه ده‌جووڵێت و یاسای خۆی هه‌یه و كه‌لتور و نه‌ته‌وه و كۆی تاكه‌كان گشتی ده‌بزوێنێت. ماركسیش، سوبێكتی هیگڵی هه‌ڵده‌گرێته‌وه به‌ڵام ناوه‌ڕۆكێكی كه‌متاكوت ئابوریی ده‌داتێ و ده‌یكات به دووله‌ته‌وه: سوبێكتی كرێكار و سوبێكتی سه‌رمایه‌دار. واته دوو بكهرمان له كۆمه‌ڵگای مۆدێرندا هه‌یه كه ده‌چنه ململانێوه و یه‌كه‌میان سه‌رده‌كه‌وێت. كێشه‌كه ده‌گاته لای فرۆید و تێمانده‌گه‌یه‌نێت مرۆڤ سوبێكتێكی یه‌كپارچه و ئاگامه‌ند نیه، به‌ڵكو بونیاده ده‌روونییه‌كه‌ی له ئاگایی و نائاگایی (نه‌ست) پێكدێت. كه‌مێك دواتر لای مارتن هایدگه‌ر، سوبێكت وه‌رده‌گه‌ڕێت بۆ دازاین. واته له‌جیاتیی سوبێكت، چه‌مكی دازاین به‌كارده‌هێنێت كه به واتای "لێره-بوون" دێت. واته به‌ر له مرۆڤ چه‌مكێكی فراوانتری وه‌ك بوون هه‌یه و مرۆڤ سوبێكتێكه ده‌رگیری بوونه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگایی بێت وه‌ك لای زۆرێكیان بینیمان. هایدگه‌ر بوون به گرنگتر ده‌زانێت له ئاگایی. دواتر لای ژاك لاكان، سوبێكتی فرۆیدی داده‌هێنرێته‌وه؛ به‌ڵام له‌ناو زماندا. ئه‌مه خۆی ده‌سپێكی قۆناغێكیشه تاكو هه‌ریه‌كه له فۆكۆ، بارت، شتراوس، و ئه‌وانیتریش بڵێن سوبێكت هێنده‌ش بكهرمهند و به‌ئیراده و ده‌ستكراوه نیه، به‌ڵكو به‌رهه‌می ناو بونیاده‌كانی وه‌ك ده‌سه‌ڵات، زمان، ئابوری، كه‌لتوره و هتده. بۆیه به‌وانه ده‌وترا "بونیادگه‌راكان". فۆكۆ، ده‌یوت مرۆڤ سوبێكتێكه به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵات، گوتار، ده‌زگا، زیندان، نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌یه (بۆیه مرۆڤ سوبێكتێكی ئه‌وه‌نده ئازادیش نیه، وه‌ك له‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی سارته‌ر و بوونگهراكاندا هه‌بوو). كێشه‌ی سوبێكت لای فه‌یله‌سووفه چه‌په تازه‌كانی وه‌ك ژیژه‌ك، بادیۆ، ئاگامبێن، ڕانسێر و هتدیش ئاماده‌یی هه‌یه. ئه‌مڕۆش ئه‌و پرسیاره هاتووه‌ته پێشه‌وه: ئاخۆ له‌ناو ته‌كنۆلۆژیادا، مرۆڤ چ جۆره سوبێكتێكه؟
ئا / لاپەڕەی هزر