
هاوڕێ کرێکار
ئیوارەی ئەمڕۆ لەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، مەراسیمێک بۆ ناساندنی ڕۆمانی ئەشکەوتی بەکرێگیراوان بەڕێوەچوو، کە ڕاگەیاندنی ئازادی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان و نوسینگەی گەرمیانی هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان پێ هەستابوون.
مەراسیمەکە، لەهۆڵی ئازادی ڕێکخستنی کەلاری حزبی شیوعی کوردستان بەڕێوەچوو، جەوهەر گەرمیانی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان و شاندێکی یاوەری و هیوا محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی حزب و ژمارەیەک لەنوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکان و فەرمانگە حکومیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی وژمارەیەک نوسەر و ڕۆشنبیری وکەسایەتی و هاوڕییانی ڕێکخستنەکانی کەلار وڕزگاری ئامادەبوون .
سەرەتای مەراسیمەکە بەچەند چرکەیەک ڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان ڕاوەستان، پاشان بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان کرا و ژیاننامەی دلێر کەریم محەمەد خاوەنی ڕۆمانی ئەشکەوتی بەکرێگیراون.
لەبەشێکی دیکەی مەراسیمەکە هوشیار عەبدولعەزیز،نوسەر و ڕۆژنامەنووس خوێندنەوەی بۆ ڕۆمانەکە کرد، بەناونیشانی کاریگەری ئەدەب لەسەر دوخی سیاسی پێشکەشکرد و هەژار فەقی سڵێمانی ، سەرپەرشتیاری پەروەردەی و مامۆستای زانکۆ، لەسەر ڕەگەزەکانی ڕۆمان لەڕۆمانی ئەشکەوی بەکرێگیراواندا چەند سەرەنجێکی پێشکەشکرد، پاشان مامۆستا دلێر کەرێم لەسەر ڕۆمانەکەی بۆ ئامادەبووان دوا.
لەدرێژەی مەراسیمەکەدا، ڕێکخستنی کەلاری حزبی شیوعی کوردستان و کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان لقی گەرمیان و ڕاگەیاندی ئازادی چەپکە گولی ڕێزلێنانیان پێشکەش بەدلێر کەریم کرد و لەکۆتایدا ڕۆمانەکە بەسەرئامادەبوواندا دابەشکرا.


