
هەمزە گوڵانی
کۆتر بام باشتر بوو تا لەمرۆڤ
هیچ نەبا دەمتوانی بەنانێکی گەرمەوە
بۆ ویلایەتە ڕەشەکان بفڕم.
زریان بام باشتر بوو؛
هیچ نەبا نانێکی زۆر دارم دەفڕاند و
دەبوومە جریوەی هەزاران پاساری بەدخۆراک.
هەتاو بام باشتر بوو،
هیچ نەبا وەڵامی ناسۆرە دوورەکانی تاریکییم
بەتیشکی مزگێنی ئەدایەوە.
بارانبام باشتر بوو تا لە مرۆڤ،
نەمدەهێشت لێرە من ئاو بمباو
لەوێندەر خاکی ڕەش تینووبێ.
خودایە باڵۆنبام باشتر بوو تا لە مرۆڤ،
بڕیار بەدەستی تۆیە،
ئەگینا بوونی خۆم هەڵدەوەشاندەوە.
Hersh
