
بیهێنی بۆ من،
تا له‌و ده‌رفه‌ته كورته‌دا بڵێم چه‌نده‌م خۆشده‌وێی و
له‌و ده‌رفه‌ته كورته‌دا پێتوابێ "چه‌نده بێهووده!"
-وه‌ك هه‌ورێك كه به‌سه‌ر ده‌ریادا ببارێ و ته‌نها خۆی خاڵی كردبێته‌وه-
ئه‌ی، دوایین جگه‌ره‌ی دوایین پاكه‌ت!
دوایین قومی به‌ر له نوێژی به‌یانی!
چێژی هه‌ڵاتنی شه‌ڵاڵ به وه‌سوه‌سه!
ده‌رفه‌تی زیاترم بده‌رێ!
من ده‌توانم بیسه‌لمێنم كه بارینی هه‌ورێكی دڵته‌نگ
له‌مه زیاتر كراسی ده‌ریا ته‌ڕ ناكات و
هیچ شه‌پۆلێك له‌م هه‌موو شێتییه به سڵامه‌تی قوتاری نابێ
تا قسه‌یه‌ك بهێنێته سه‌ر لێوی كه‌نار!
...
له‌یلا كوردبه‌چه
و. جه‌بار سابیر