جیهان بە دەنگدان ناگۆڕێت
بەوانە دەگۆڕێت کە ئاڵایەک بەدەستیانەوەیە و
خۆیان دەکەن بە قوربانی
....

هاوڕێیان، هەنگاو بنێن، با بەڕێکەوین
وشەکان بەتەنیا بەس نین
دەبێ جیهان بگۆڕین
پەرلەمان و سندوقی دەنگدان 
بووکەڵەی دەستی بەچکە بۆرژوازەکانن

....

تەپڵی شۆڕش لێدەن
نە وتارمان دەوێت
نە دەنگدان
شەقامەکان بەڵێ و نەخێرەکانمان دەهەژێنن
.....

شاعیرەکان، چڵە گەڵاکانتان بشکێنن
بەسە ئیتر، کەم خزمەتی زەلکاوی هونەرە جوانەکان بکەن
بکەونەڕێ، بچنە ڕیزی کرێکارانەوە
شەقامەکان خامە و کانڤاسی ئێمەن
گۆڕەپانەکانیش شانۆمان

تێکستی/ ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی 
کوردییەکەی/ ئەرسەلان ئەفراسیاو


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا