
بەشی(١٣)
ڕەحمانە هــەتیوبـاز
نێربازی لە سەردەمی منداڵی ئێمە، لە دێیەکەی ئێمە، بە دەگمەن نەبێت، دەنا تا ئەندازەی سنوورەکانی نەمان، نەما. وەلێ نەوەکانی بەر لە ئێمە، بە گوێرەی چیرۆک و گێڕانەوەکان، نێربازی زۆر باوبووە لەنێویاندا.
زۆرجار گەورەکان بە پێکەنینەوە، باسیان لە بەسەرهات و چیرۆکە هاوڕەگەزبازییەکانی یەکتریان دەکرد.
هاوڕەگەزبازی یان هاوڕەگەزخوازی، لەو سەردەمەی منداڵی ئێمە، ڕەنگبێت بە نهێنی هەشبووبێت، بەڵام کە دەڵێم: تا سنووری نەمان، نەما، مەبەستم بە ئاشکراییه.
لە دێیەکەمان(ڕەحمان) هەبوو، تەمەنی لە سەرووی پەنجا ساڵ دەبوو.
بە ڕەحمانەهەتیوباز ناسراوبوو.
ڕۆژێک لەگەڵ هێمن، لە دوکانەکەی ساڵحۆکەملدرێژی دانیشتبووین، کاردۆخە دەستبەڵەک و جانگیرە ورگن و دوو سێ پیاوی دیکە، باسیان لە چیرۆکە هاوڕەگەزییەکانی پیاوانی دێ دەکرد و قاقایان لێدەدا.
وایان دەزانی من و هێمن، بەهۆی منداڵی و کەمتەمەنیمانەوە، هیچ لە بابەتەکە حاڵی نابین.
یەکێک لە چیرۆکەکان کە هێشتا بیرم ماوە، باسی کوڕەمەلایەکیان دەکرد و دەیانگوت: ڕەحمانەهەتیوباز، ڕۆژی هەینی لەناو کۆدانی مەڕێدا کاری هەتیوبازی لەگەڵ کوڕی مەلاکە دەکرد، کوڕەکە لەژێر دەستی دەگریا و دەپاڕایەوە و دەیگوت: کاکە تکایە پەلە بکە، درەنگە و دەڕۆمە مزگەوت و لە نوێژ دوادەکەوم. وایان دەگوت و قاقایان لێدەدا.
پێشووتر، ئەو بابەتی هاوڕەگەزبازی و هەتیوبازییە، وەک ئاماژەم بۆ کرد، لە مەملەکەتەکەی ئێمە، زۆربووە. هەر لەو مەملەکەتەی ئێمە، دێیەک هەبوو، بە دێی نێربازەکان ناسراوبوو و خەڵکی بۆ تەنز پێیان دەگوت: نێربازئاوا.
دێیەکی دیکەش لە تەنیشت دێیەکەی ئێمە هەبوو، ئەوانیش بە هاوڕەگەزباز ناسراوبوون و دەیانگوت: پیاو و گەنجەکانیان زۆرێکیان هاوڕەگەزبازن و کاری نێربازی دەکەن.
بەڵام دێیەکەی ئێمە و لە سەردەمی منداڵی ئێمە، ئەو دیاردەی نێربازی و هاوڕەگەزبازییە، وەکو بابەتی ماکەربازییەکە، تا سنووری نەمان، نەما. مەگەر حاڵەت و تاک و تەرا نەبێت.
ئێمە کە دەڕۆیشتینە سەر ڕووبارەکەی خوار دێ بۆ مەڵەوانی، من ئەوکات ڕاستە منداڵ بووم و هیچ لەو هاوڕگەزبازی و شتە حاڵی نەدەبووم، بەڵام دووسێ جار هەستم بەو نێربازییەی دووسێ پیاوی دێیەکەمان کرد.
بیرمە من و هێمنەڕێوی و کۆمەڵێک منداڵی دیکەی دێ، کە دەڕۆیشیتن بۆ سەر ڕووبارەکە، پیاوەکانیش دەهاتن بۆ مەڵەوانی.
بیرمە ڕۆژێک لەناو ئاو هەموومان خەریکی مەلەکردن بووین.
هەرهێندەم زانی(ڕەزاگۆجە) هەبوو، تەمەنی سەرووی سی ساڵی بوو، لە ژێر ئاوەکە، ڕانەکانی خۆی لە ڕانەکانم وەرهێنا و لە پشتەوە توند ناوقەدی گرتم و خۆی پێوەنووساندم.
هەستم بە شتێکی ڕەق کرد. خێرا خۆم لەنێو دەستەکانی پچڕاند و ڕام کردە دەرەوەی ئاوەکە و جلەکانم کردەوە بەر.
دوایی کە چیرۆکەکەم بۆ هێمنەڕێوی باس کرد، ئینجا زانیم کە ئەو شتە ڕەقە، کێر بووە.
من ئەوڕۆژە، کە ئەو هەڵسوکەوتەم لەو پیاوە بینی، تا بڵێی ترسام. هەر بەهۆی ئەو ترسەشەوەبوو کە یەکسەر ڕام کردە دەرەوەی ئاوەکە.
هێمن لەولاتر خەریکی مەلەوانی بوو، گوتی: ها هیواجڕتۆ، چی بوو؟ شتێک ڕووی دا؟ یان بۆقت بینی؟
هێمن دەیزانی کە من چەندە لە بۆق دەترسم و فۆبیای بۆقم هەیه.
گوتم هیچ نییە، ئاوەکە ساردە و بەهۆی ئەوە ڕام کردە دەرەوە.
ئەوڕۆژە بابەتەکەم لای هێمن و هیچ کەسێک نەدرکاند.
بیرمە جارێکی تریش لە هەمان ڕووبار خەریکی مەلەوانی بووین، کەسێک لە پشتەوە توند خۆی پێوە نووساندم. ئاوڕم دایەوە، وریا لاقدرێژی مامە برایمی بوو.
ئەو خۆپێوەنانەی ناو ڕووباڕەکە، دووسێ جاری دیکە و لە دوو سێ پیاوی تریش لەگەڵ خۆم دووبارە بووەوە.
هەموو جار ڕام دەکردە دەرەوەی ئاوەکە و ترسێکی زۆر هەموو بوونی دادەگرتم.
هەرچەندە بەهۆی کەمتەمەنی و بچووکیمەوە، هیچ لە حەقیقەتی بابەتەکە حاڵی نەدەبووم، بەڵام هەستم دەکرد شتێک هەیە و من لێی تێناگەم.
ڕۆژێکی تری هاوین، لەبەردەرگا خۆم بەتەنهابووم و خەریکی یاریکردن بووم، جاسمەلچن هەبوو، کوڕێکی گەنج بوو و تەمەنی نزیکەی بیست ساڵێک دەبوو، بانگی کردم: وەرە کارم پێتە. کە ڕۆیشتم، گوتی با بڕۆینە ئەو ژوورە شتێکت پێ بڵێم.
مەبەستی ژووری مانگابوو. ژوورەکە هی مانگاکانی خۆمان بوو. من نەمزانی بابەت چییە و بۆ دەبێت لەگەڵی بڕۆمە ژوورەوە. لەوێ دەبێت چ کارێکی پێم هەبێت!
زۆر منداڵ بووم، وەک خەونێک ئەوەم لەبیرە، لە ژوورەوە، دەستەکانی گرتم و دانیشتە سەر ئاخوڕێک و لەسەر شەرواڵەکەی منی لە کۆشی خۆی دانا. بێئەوەی هیچ لە بابەتەکە حاڵی بم. زۆر ترسام، تا هێزم تیابوو هاوارم کرد.
نیگاری کچی سمەگنەی جیرانمان، نازانم چۆن لەو دەمەی وەک فریشتەیەک پەیابوو، تا لەو دەستدرێژییە ڕزگارم بکات!
یەکسەر دەرگای ژووەرەکەی کردەوە و بە جاسمەلچنی گوت: فێلعسز، وەڵڵاهی بە باوکت دەڵێم. نیگار تەمەنی لە دەوری پانزە ساڵێک دەبوو.
کە نیگار وای بە جاسمەلچنی گوت، شەرمێکی زۆر و لەهەمان کاتدا تووڕەییەکیش جاسمی داگرت.
بە نیگاری گوت: وەڵڵاهی یەک قسە لە دەمت بێتە دەر، لە قوزت دەنێم.
ئیتر هەرسێکمان هەریەکە و بە لایەکدا ڕۆیشتین.
بیرم چوو ئەوەش بڵێم: ئەو ڕووداوە، بەر لەو خۆپێوەنانەی( ڕەزاگۆجە) و (وریا لاقدرێژی مامەبراییم) و پیاوانی تری دێ و مەلەوانی و شتەکەبوو.