
هەمزە گوڵانی
پێشتر زۆر لە بارەتەوە دواوم؛
واز لەوە بێنە چم نووسیوە
ئاسمان دەزانێ چەند جار مانگم بردە بازاڕ
هەتا لەوەسفی ڕوخسارت بە پلەیەکی بەرز بگەم
مەترسی گەورە لێرەدایە:
جەنگ نیشتمانم لەلا خۆشەویستر بکات و
تۆم لە بیر بەرێتەوە!
وەرە سڵمەکەوە
گەشتێک بەناو دڵمدا بکە
بزانە هەرگیز بەبێ حزووری تۆ دەهۆڵی ژیانی کوتاوە؟
گەر بەقا بەمنیش ناکەی لەو کانیاوانە بپرسە
کە لە بەهاری عیشقدا زمانیان پژا....
گیانەکەم،
جەنگێکی بیژوو هاتووە بەردەرگا
چاو بۆ هەرچی جوانە دەگێڕێ
دەترسم لە پێناوی نیشتمان تۆ هەڵبژێرێت و
گوڵی مەرگ لە بەرۆکی منی ئاشوفتە نەدا!