كەریم دەشتی

 

ڕێگاكانمان تەخت كرد و

زەوییەكانمان بژار كرد

باخەكانمان پاك كردەوە

بەنێو تاشەو تاوێرە خوێناوییەكاندا

ئاومان بۆ هێنان

لە كەلێنی سەختی چیاكان

كێڵگەكانمان كێلانەوە

پڕ بوونەوە لە سونبول و

گوڵەگەنمی پڕ شیری ژیان

چاویان هەڵنایە گورگەكان 

هاكا بازیانداو كەڵبەیان گیركرده‌وه‌

لە گەردەنی سپی و پێدەشتە ئاڵتوونییەكان

گورگەكان گورگەكان

واخەریكە ئەگەنەوە

تخووبی سەوزی نیشتمان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا