
سەفیە میلاد: ژنە شاعیری ئەفغانی
کوردییەکەی/ جەبار سابیر
شتێکە لە هێڵ دەچێ
هێڵێک
کە لە ساپیتەوە
دەست پێدەکات و
لە گەرووی مندا
تەواو!
کەس نابینێ
کە هەوا چۆن
لەم چەند سانتیمەترەدا
کەم دەهێنێ…
کەسێک ناپرسێ
ناوی من
لە کوێی ئەم گرێیەدا
بەجێماوە؟
من
لە نێوان زەوی و ئاسماندا
هەڵنەواسراوم
«سڕاو» مەتەوە!
لە خوارەوە
ژنێک
دەستەکانی ون کردووە؛
دەنگی، لە ئەوکی دەرنایا،
بەڵام نیگای
هێشتا
گرێکە دەکاتەوە.