
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥-٣-٢٠٢٦ لەلایەن کۆمەڵەی ڕوناکبیری یارسان، لە بارەگای سەرەکی کۆمەڵە لە چەمچەماڵ، مەراسیمی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەندانی هەر چوارپاچەی کوردستان بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی هونەرمەند و ڕۆشنبیران لە کاتژمێر ٣ ی دوانیوەڕۆ سازکرا، وێڕای وتاری دەستەی سەرپەرشتی، چەند کارێکی هونەریی لە گۆرانی و میوزیک پێشکەش کرا.
پاشان خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆمەڵەی ڕوناکبیری یارسان، پێشکەش بەهونەرمەندان دەلیل میرساز، لوقمان سەلیم، کانی، نەسرین بۆتان، کرا.
مەراسیمەکە لەلایەن میدیاکار ئازاد بایز، سەرپەرشتی دەکرا و بەڕێوەبرا.
