
بێكەس حەمە قادر
ده‌كرا من پێت نه‌ڵێم
خۆشمده‌وێی
یان ده‌كرا پێت بڵێم
حه‌زم لێته كه توڕه ده‌بی
چ ده‌بوو ئه‌و ڕۆژه زیاتر
به‌سه‌ر مندا هاوارت نه‌كردایه
تا من عاقڵ و بێده‌نگ دابنیشم
ده‌كرا من ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماومه
ببه‌خشمه ئه‌و رۆژه‌ی له ڵێوه‌كانت
وشه‌كانی خۆشمده‌وێی
په‌رت ده‌بوون
من ئێستا سه‌رمامه
وشه‌كانی تۆ گه‌رمم ده‌كه‌نه‌وه
عاشقی شه‌ڕه‌كانتم
حه‌زده‌كه‌م سپێدان زوو
نیوه‌ڕۆیان دره‌نگتر
ته‌باشیری ده‌ستت فڕێ بده‌ی
ئێواران دره‌نگتر سلاو بكه‌ی
چ ته‌نیام چ دره‌نگ ده‌گه‌م
ڕێگای ئێمه
دۆزینه‌وه‌ی خۆشبه‌ختی نییه
منی هیلاكی ڕێگای ناسینه‌وه‌ی تۆم
له شه‌وی تاریكی دا
وه‌ك ئه‌و ژنه‌ی دراوسێمان
هیچ ناڵێ ته‌نها سپێدان
به بزه‌كانی ده‌زانم
ده‌ڵێ به‌یانی باش
ده‌كرێ مرۆڤ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی
به كه‌سێك ببه‌خشێ
كه پێی نه‌گوتووه
خۆشمده‌وێ ده‌كرا تۆ وانه‌بای
ئێواره‌یه و من مه‌ست نابم
سه‌رما ددانه‌كانم هیلاك ده‌كا
پاڵتۆی پیاوێك
به‌سه‌ر سه‌رم داده‌م
پیاوێكی بێ ئامانج جگه‌ره داده‌گیرسێنێ
پێكێكی پڕ ده‌ڕژێ
من دڵم خێرا لێده‌دا
لێوه‌كانم ده‌له‌رزن
زمانم له گۆكه‌وتووه
من سه‌رمامه وشه‌یه‌ك ده‌مدۆزێته‌وه
ده‌ستم له‌ده‌ستی ئه‌و ئاڵاوه
من له‌ڵێوه‌كانم فێرده‌بم
له‌ڕۆیشتنی ڕێگای دوور نه‌ترسم
ده‌ستی چه‌په‌م
كاتژمێری كۆنی ژنێكه
له‌خه‌ره‌ند فێربووه
له‌كه‌وتن نه‌ترسێ
له عیشقدا حه‌زده‌كا بمرێ
ئه‌و حه‌ز ده‌كا كه باران ببارێ
تا دره‌نگتر له فرینی كۆتره‌كانی ئێره بگات
تا له لێواره‌كانی بونی كه‌وتن
بیزانێ عیشق پڕه
له بارانی نه‌رم و شه‌ڕی جوان
له ناسینه‌وه‌ی دوێنێ
سه‌فه‌ره‌كانی ڕێگای ناسینه‌وه‌ی ڕێگای دوور
كاتێك ده‌ستی ده‌گرم
كاتێك ده‌ستم ده‌گرێ
من حه‌ز له ڕێگای دوور دوور ده‌كه‌م
ئه‌و له ده‌نگی بێده‌نگی رێكا
دوور دوور چاوه‌كانی
گه‌ش گه‌ش ده‌ڕوانێ
من عیشقی ئه‌و و ژیان و
منداڵی ئه‌وم خۆشده‌وێ
ژیانێكی دی قه‌رز ده‌كه‌م
تا بتوانم له كاتی بارینی باران دا
ناوێكی دی بدۆزمه‌وه له جیاتی
عاشق بوونی گیا
خوناوی سه‌ر گوله‌كانی گیا
پێكردنی جگه‌ره‌یه‌كی ده‌ستی تۆ
پڕكردنی پیاڵه‌یه‌كی پڕ له شه‌راب
یان گوێگرتن له ئاوازێك تۆم له‌بیر بباته‌وه
له كاتی من مه‌ست ده‌بم
كه پێت ده‌ڵێم عاشقتم
من له مرۆڤ بوونمدا
ده‌كه‌وم به‌لام ناشكێم
ڕێك له‌فڕینی ئه‌و كۆتره ده‌چم
بۆ گه‌رم بوونه‌وه‌ی خۆی
خۆر ده‌كاته ڕێگا
ده‌كاته مال ماڵێك بۆ ئازادی بوونی
ده‌فڕێته سه‌ر ئه‌و لقانه‌ی با ناتوانێ بیشكێنێ
سه‌رما له سه‌رما بڵه‌رزێ
عیشق له عاشق بووندا بمرێ
په‌پوله له ده‌وری چرا جوان بسوڕێنه‌وه
بۆ مردن ژیان قه‌رز بكه‌ن
من رۆژی ده‌سپێكی ناسینه‌وه‌ی تۆ ده‌ناسمه‌وه
من رۆژی ناسینی تۆ ده‌كه‌مه رۆژی
فڕینی په‌پوله و دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌كانی پێك ده‌چن
ده‌كرا من پێت نه‌ڵێم خۆشمده‌وێی
ده‌كرا وشه‌یه‌ك بدۆزمه‌وه له كاتی توڕه‌بوونی تۆدا
له كاتی ڕێگا نزیكتر ده‌بونه‌وه
كه ژیان جوانتر ده‌بوو له كاتی فڕینی فڕۆكه‌یه‌ك
له كاتی نیشتنه‌وه‌ی مردن
چ جوانه ژیان له كاتی تۆماركردنی مردن
كه باران ببارێ ته‌مه‌ن هه‌واڵی من ده‌پرسێ