
ڕێناس گەرمیانی
لەلایەن سەنتەری چالاکی گەنجانی خانەقین دیبەتێک لە سەر هونەری شێوەکاری بۆ هەردوو مامۆستایان ماجید شالیار وعەلی قوربانی لە هۆڵی یاریگای کۆلێژی وەرزشی خانەقین سازدرا.
مامۆستا عەلی قوربانی مامۆستای بەشی شێوەکاری سەنتەرەکە بە ڕێگای کوردستانی وت:- دیبەیتەکە دوو تەوەری لە خۆ گرت، تەوەری یەکەم لەسەر هونەری شێوەکاری لە خانەقین بو لە کۆنەوە تاکو ئێستا کە لەلایەن مامۆستا ماجید شالیارەوە پێشکەش کرا وتەوەری دووەم کە خۆم پێشکەشم کرد لەسەر هونەری شێوەکاری مۆدێرن بو کە تێدا ئاماژەم بە پۆلێن کردنی هونەری شێوەکاری وبەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە هونەری مودێرن وپۆست مۆدێرندا .
