لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەی حزب و گەل هاوڕێ کەریم ئەحمەد، ئێوارەی شەممە ٢٢-٧-٢٠٢٣  لە باخچەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، ئێوارەکۆڕێک بۆ ئەم ساڵیادەو ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (لە وێستگەکانی ژیان و خەباتی کەریم ئەحمەد(۱۹۲۲-۲۰۲۲) لە نووسینی مامۆستا مەغدید حاجی سازکرا.

مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک ماتەمینی و ڕێز بۆ گیانی هاوڕێ کەریم ئەحمەد و هەموو شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان شرۆڤەیەک بۆ ناوەڕۆکی کتێبەکە و هەڵوەستەیەک لەسەر ژیان و تێکۆشانی هاوڕێی سەرکردە لەلایەن هاوڕێیان هیوا عومەر ، زیرەک کەمال ، کاروان کەریم ئەحمەد، کرا.

پاشان مامۆستا مەغدید حاجی بە کورتی باسی لە پڕۆژەی پەرتوکی (لە وێستگەکانی ژیان و خەباتی کەریم ئەحمەد(۱۹۲۲-۲۰۲۲) کرد کە نووسین و ئامادەکردنی ساڵێکی خایاندووەو هاوڕێی هونەرمەند (م. هێرش) نەخشەسازی بۆ کتێبەکە کردووە و لەسەر ئەرکی بەڕێز د. عەدنان محەمەد مەکی چاپکراوە.

نووسەر ئاماژەی بەوەکرد تەواوی ناوەرۆکی کتێبەکە لە لایەن ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ هاوڕێ نەجات خۆشناو  وەرگێڕدراوەتە سەر زوبانی عەرەبی و پ.د. نەوزاد حەسەنیش پێداچوونەوەی بە وەرگێڕانەکە کردووەو بەم زووانە لە شاری بەغدا لەلایەن هاوڕێیانی حزبی شیوعی عێراق مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ ڕێکدەخرێت.

ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر و ڕۆشنبیران و لێپرسراو ستافی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان لە کۆڕەکە بەشداربوون و لە بەشی کۆتاییدا کتێبی (لە وێستگەکانی ژیان و خەباتی کەریم ئەحمەد(۱۹۲۲-۲۰۲۲) کرایە دیاری بۆ ئامادەبووان و کۆڕەکە لەلایەن هاوڕێ سەلام عومەر بەڕێوەدەبرا.

فۆتۆگرافەر - عومەر خدر کاکیل.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.