
کۆساڵان بەفر دەباڕیدو
ئەمن لە قۆچان ساردم دەبێ
ئەمن هاتنەگرین ئەبم
سیروان لەمالەم لە ئاو ئەبێت
لە عەفرین و کۆبانی برینداڕی گوڵۆڵە دەبن
ئەمن لە بوژنۆرد لەسەرخۆمدەڕۆم و
لە شیروان شەهید ئەبم
لە ئامەد خۆیاننیشانئەدن و گهلهکۆیی ئەکەن
من لە کرماشان قۆڵبەست ئەبم
لە وان تێئەچۆن و
لە سنەی سەربەرز مشتەکانم گرێ دەبن
ئاخ!
بۆ نافامێن؟!
چه لە ئیزمیر بێم یان لە مێردینی باکوور
چە لە جزیری بێم یان لە حەسەکەی ڕۆژئاوا
چە لە ورمێ بێم یان لە ئیلامی ڕۆژھەڵات
چه له سڵیمانی بێم یان لە ھەڵەبجەی شەهیدی باشوور
ئەمن کوردم!
چوارلەت نا
سەد لەتمێش بەکەن
تا هەناسەمدەرتێ
هەوار و فەریا دەکەم
کورد یەکیگەۆ له یهک جیاو نابن...
#زانا_کوردستانی