
مەحمود قەرەداغی
تاخوایەک چاولەمن کات
کێ لەدڵی من ئەگات؟!
نەئەوهوشیارە وەک من
نەمنیش بەخەیاڵ بەئێوە ئەگەم،
نەمن دڕندەی ئەولەناوچوونەم
نەئەویش میهرەبانە بۆمانی ئەوبوونە،
چ کیڵانێکە؟!
تائاستی ئەوبەرهەمە
سروودێ بچڕێ بۆباڵای ئەوبەروبومە،
چ لەنگەرێکە ؟!
بۆمانای بوون
تابەغیرەتی ئەومانەوەیە
لەباسی خنکان
بەدرودێك بەئاوبسپێرین ،
چ ناڵینیکە ؟!
لەدوای نوقم بوون
دەرسەکانی ون بوون بژمێرین
وانەکانی دوای ئەوفەنابوونە
بەهیلاکی مانەوەمان
جەستەیەکی شەکەت بەوباڵایە ئاوێتەکەین،
چ خنکانێکە ؟!
تالەکەناراوەکانی ئەوبەلەمە
بۆخواستی ئەودەربازبوونە
بۆسەوڵ لێدانێک بمێنینەوە
تالەقەراخی ئەونەجات بوونە
گورانییەکی نوێ
بۆژیانێکی تر بچڕین،
چ هەیبەتێکە؟!
بۆمانەوەی نوێ
تالەقوڵایییییی بێ ئومێدیمانا
دەریایەک بەخەم بۆگەڕانێك
بۆمێژوویەکی نادیار
بەخواستی حەرامەکانمانا
ئەلبومێك بۆیادگاری بهێڵینەوە.