بڕیار عەبدولڕەحمان

ڕێکخراوی هاوڕێیانی کتێب بە هاوبەشیی هۆبەی ڕۆشنبیری و هونەری ڕواندز کۆڕی شیعری و ناساندنی بەرهەمەمێکی نوێیان سازکرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/٣/٧ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران و دۆستانی کتێب، کۆڕی شیعری و ناساندنی یەکەم بەرهەمی نووسەر و شاعیر (حەسەن هەندرێنی) بە ناونیشانی (وەرە لە باخ پێت دەڵێم) بەرێوەچوو.

لە دەسپێکدا شاعیر لەسەر بەرهەمەکەی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، دواتر لە گەڵ میوزیک چەند چامەیەکی لە یەکەم بەرهەمی چاپکراویدا خوێندەوە، لە لایەن ئامادەبووانیش کۆمەڵێک سەرنج و پرسیار خرانەڕوو لە لایەن حەسەن هەندرێنی وەڵام درانەوەو گفتوگۆیەکی ئەدەبی ئەنجامدرا.

لە کۆتایی ئێوارە کۆڕەکەدا نووسەر کتێبەکەی بە دیاری پێشکەشی ئامادەبووان کرد.