
عزیز سەربەست / سۆران
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 21\6\2023، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و چاڵاکانی مەدەنی و ڕۆشنبیرانی ناوچەکە و
لەژێر چاودێری ( هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ) بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری بە دروشمی" لە وشەوە بۆ ئاسۆ" یەکەمین دیداری شیعری بۆ (۱٤ ) شاعیر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی رۆشنبیری سۆران هاتە ئەنجامدان . چەندین دەقی شیعری جوان ومانادار لەلایەن شاعیرەکانی بەشداربوو خوێندرایەوە.
شایەنی باسە، شاندێکی حزبى شيوعى كوردستان کەپێک هاتبوو لە هاوڕێیان (هەژار ئیبراهیم بەرپرسی کۆمیتە و نەریمان ئەسعەد جێگری بەرپرس و ئاسۆس ساڵح ئەندامی کۆمیتەی سۆران ) ئامادەی مەڕاسیمەکەبوون و دەستخۆشیان لەڕێکخەرانی چاڵاکیەکە کرد.







