کلێر فۆلەر

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

هەندێکجارکە مەشقێک دەدەم بەگروپەکانی کتێبخوێدنەوە و داوایان لێدەکەم کەوێڵی یەکەم ڕۆمانم، ڕۆژە بێکۆتاییەکانمان(٢٠١٥) وێنابکەن. لەکتێبەکەدا بەوردی باسی بیناکەکراوە: "دەرگایەک، نهۆمێک، دوو پەنجەرە، قاوەجاخێک کە بەبنمیچێکی تەختەدا دەچێتەدەرەوە"،بەڵام وێناکان جیاوازن. هەندێک هەیوان، هەندێکی تر دەرگای پشتەوە و پەنجەرەی زۆر وتەنانەتجاریوایە نهۆمی دووەمیان هەیە. هەر خوێنەرێک لەکاتی خوێندنەوە، نوسخەیەکی جیاواز لەڕۆمانەکە دەخوڵقێنێتەوە.

ڤۆڵفگانگ ئیزەر، تیۆرسێنی ئەدەبی ئەڵمانی دەڵێت: نیوەی بەرهەمی ئەدەبی لەودەقەدایە کە نووسەر دەینووسێت و نیوەکەی تری تێگەیشتن و دەرککردنی خوێنەرە لەودەقەی دەیخوێنێتەوە. لەوتاری "پرۆسەی خوێندنەوە: ڕێبازی دیاردەناسی" ئیزەر باسی بۆشاییەکانی دەقەکە دەکا کە دەبێت خوێنەر بۆخۆی پڕییان بکاتەوە: دەقێک قابیلی دەرککردنی جیاوازە و هیچ خوێندنەوەیەک ناتوانێ [بەتەنهایی] هەمووتواناکە پڕبکاتەوە، چونکە هەر خوێنەرێکی دانسقە بەشێوازی خۆی بۆشاییەکان پڕدەکاتەوە، لەئەنجامدا ئەگەری دیکە دەسڕێتەوە و لەخوێندنەوەدا، بڕیاردەدا چۆن بۆشاییەکان پڕبکاتەوە. لەم پرۆسەیەدا دینامیزمی خوێندنەوە ئاشکرا دەبێت.  

تیۆری ئیزەر دەریدەخا فەزای بۆشایی بۆ خوێنەر نائەنقەستە، بەڵام لەحەقیقەتدا زۆربەی نووسەران بەئەنقەست فەزای بۆشایی دەهێڵنەوە تا خوێنەران ناچاربکەن ئاگایانە مامەڵە لەگەڵ دەقەکەدا بکەن، زیاترئاگاییخۆیان بدۆزنەوە و لەودیو دەقی نووسراوی سەر کاغەزەکە، شتێک بخوڵقێنن.

برایان ستانلی جۆنسۆن (ڕەخنەگری ئەدەبی، شاعیر و ڕۆماننووسی ئەزموونگەرایی ئینگلیزی ٥ی شووباتی ساڵی ١٩٣٣ – ١٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٣) لەڕۆمانی چارەڕەشان (١٩٦٧)،خوێنەر ئازاد دەکا لەکاتی خوێندنەوە، ٢٧ بەشی ناڕێکی کتێبەکە ڕێکبخات. جۆنسۆن تەنیا بەشەکانی سەرەتا و کۆتایی دیاری دەکات.

ڕۆمانی دیارنەمانی جۆرج پێرک (ڕۆماننوس، فیلمسازو وتارنووسی فەرەنسی ١٩٣٦ - ١٩٨٢) بەرمەبنای شێوەی لیپۆگرام (سڕینەوەی یەک یان چەند پیتێک)، بێ بەکارهێنانی پیتی "e" دەنووسێت. بەمشێوەیە خوێنەر کە کەوتووەتە بارودۆخێکی ناڕەحەتەوە، دەربارەی بازدانی پێویست، بەمەبەستی پاراستنی هەستی گێڕانەوە، بە شێوەیەکی نائاسایی بەئاگا دێتەوە.

پێرک ئەندامی ئولیپۆد بوو، کۆمەڵەیەکی ئازادی نووسەرانی فەرەنسی،مەشقکەری نووسینی پابەندوکۆنتڕۆڵکراو،ڕێبازێکی ئەدەبی، سنوور یان مۆدێلێکی تایبەتییان بەسەر بەرهەمێکدا دەسەپاند.

دکتۆر سیوس (تیۆدۆر سویس گازیل، چیرۆکنووسی منداڵان، شاعیر، کاریکاتێریست و ئەنیمەیتەری ئەمریکی ١٩٠٤ - ١٩٩١) لەچیرۆکی "هێلکەمریشکە سەوزەکان و هام" زیاتر لە ٥٠ وشە بەکارناهێنێت و لەسەرکەوتووترین نووسراوی سنووردار، خوێنەر دەباتەوە بۆ لایەنێکی فراوانی بابەتی بنەڕەتی، وەک: "چیرۆک چییە؟ دەبێت خوێنەر لەخوێندنەوەدا چەند هەوڵبدا تا لەدەقێک بگا؟چاوەڕوانی خوێنەر پێش خوێندنەوەی بەرهەمێکی تایبەت، چییە؟"

ئەدەبی ئەزموونگەرا و پێشینانی

دیارە ئەدەبی ئەزموونگەرای شەستەکان کە نووسەرانی داوای بەشداریکردنی خوێنەرەکانیان دەکرد، کاریگەری نووسەرانی نوێگەرای وەک جێمس جۆیس، عەزراپاوەند و سامۆئێل بێکت و ڕۆمانەکانی سەدەکانی پێشوویبەسەرەوە بوو، وەک تریسترام شاندی (١٧٦٧ - ١٧٥٩) نووسینی لاورانس ستێرن و بە تایبەت کاریگەری ئۆڤید، شاعیری ڕۆمی (لەدایکبووی ی٦٣ پێش زایین–مردن: ١٧ یان ١٨ی زایینی). نامەیەکی عاشقانەی بڵاوکردەوە کە بەشیر نووسراون و خوێنەران بۆ خوێندنەوەیان ناچاربوون تۆزی خەڵووزییان بەسەردا بپرژێنن.

"یاداشتەکانی ئەفراندن" (٢٠١٨)، ڕاگەیەنراوێکی بەتینینووسینە کە لەبۆچوونی نووسەرانی جیاواز وەرگیراوە و لەگۆڤاری گرانتاداچاپکراوە. جێرمی گاورن نووسەری بەریتانی (لەدایکبووی ساڵی ١٩٦١) تێیدا دەڵێ: "هەر کە دەقێکی ناتەواو و تێکشکاو دەبینی، لەڕووی عەقڵ و جوانیناسییەوە بە ئاگا دێیەوە."

لەوانەیە بەرهەمێکی ئەزموونی بازبدا، بوەستێت، دەستپێ بکات، ڕابکات یان بەئەنقەست تێکبچێت، بەڵام دەکرێت بەڕۆمانێکی ئاسایی هەمان کاریگەری، مامەڵەی ناچاری دروستبکات؟ (ڕۆمانێک باسی چیرۆکێک دەکات کە سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی هەیە و هیچ سنوور و پابەندییەکی ئاشکرای نییە جگەلە ژانر.) ئاڵنگاری دەکات. چاوەڕوانی خوێنەر لەدەستپێکی ڕۆمانێکی ئاسایی ڕاشکاوانەترە لەچیرۆکێکی ئەزموونی. بۆنموونە گریمانە دەکەن، هەموو لایەنەکانی چیرۆکەکە بەیەکەوە گرێدەدەن، وەڵامی هەموو پرسیارەکانی چیرۆکەکە دەدرێتەوە و پێوەدان و گێڕانەوەکە بەکۆتادەگات.

سۆزان ئال فیجن، فەیلەسوف و نووسەری ئەمریکی (لەدایکبووی ساڵی ١٦٤٨)، لەوتارێکیدا لەباسی پێوەدان و بەکۆتا گەیشتنی گێڕانەوە، کە لەتووێژینەوەی فەلسەفی ساڵی ٢٠٠٧دا بڵاوکرایەوە، دەنووسێت: "مرۆڤەکان حەز لەڕوونکردنەوە دەکەن، تەنانەت کە هونەرمەندان بەلاڕێیاندا دەبەن، بەڵام گەر نادڵنیابوونی خوێنەران نەهێڵرێ، دوورنییە هەستبکەن لەچیرۆکەکە ناڕازی یان نائومێدن."

لەوانەیە فیجن ڕاستبکات، بەڵام زۆربەی ڕۆمانە ئاساییەکانی ئێستا بەشێوەیەک دەنووسرێن کە بە تەرزێکی فریودەرانە خوێنەر گیرۆدە دەکەن. ڕۆمانی چۆن دەکرێ هەردووکیان بێت؟ نووسینی ئالی سمیت (ڕۆژنامەنووس و نووسەری سکۆتلەندی لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٢)، بەگێڕانەوەیەکی دووانەیی هاوبەش، خوێنەر بانگهێشتی مامەڵەیەکی قوڵ دەکات. دوو نوسخەی جیاوازیی کتێبەکە چاپکراوە وشوێنی چیرۆکەکەیان گۆڕدراوە، لەئەنجامدا ڕەنگە خوێنەرێک، سەرەتا چەند چیرۆکێک بخوێنێتەوەو دواتر خوێنەر نوسخەی تری هەمان چیرۆکەکان بخوێنێتەوە. خوێنەر ئازادە لەکڕینی هەرنوسخەیەک، بەڵام ڕێکخستنی چیرۆکەکان کاریگەرییان بەسەر چۆنێتی خوێندنەوەی دەبێت.

هەر چەند ڕۆمانە هاوچەرخەکانیترکۆتاییان ڕوونە، بەڵام گێڕانەوەکە بەهەڵپەسێراوی جێدێڵن. ڕێ لەبەکۆتاییگەیاندنی چیرۆکەکە دەگرن و بۆهاتنەدی دەقەکە لەزیهنی خوێنەردا (بەپێی تیۆرەکەی ئیزەر) زیاتر باسی فەزا دەکەن. کۆتاییە ناڕوونەکان لەئایداهۆ (٢٠١٧) نووسینی "ئەمیلی ڕۆسکۆڤیچ"، جیابوونەوەیەک (٢٠١٧) نووسینی "کیتی کیتامۆرا" و هاوڕێ گچکەکە (٢٠٠٢)نوسینی "دۆنات تارت"، هەتا چاوەڕوانن خوێنەر دوای خوێندنەوەی کۆتایی و پێوەدانی کتێبەکە، بەردەوام بێت لە لێڕوانین و قوڵبوونەوەی چیرۆک و کەسایەتییەکانی. بێگومان زۆربەی خوێنەران، لەم ڕۆمانانە و نەبوونی کۆتاییان نائومێدن، بەڵام تەواو ناڕوونبوونی وایکردووە زۆربەی خوێنەران بەخۆمەوە، کەمێک زیاتر هەوڵی دۆزینەوەی لێکدانەوەمانبدەین. ئەومامەڵەیەی پاداشتی خۆی هەیە.

گاورن پێیوایە سڕینەوە، شێوەیەکە لەئەفراندن. سنوورداربوون، کۆتوناچاری، پێویستی نەناسراو و ڕیزپەڕەکان، بنەمای ڕاستەقینەی هونەری گێڕانەوەن. بەوپێیەی خوێنەر دەتوانێت، بەتەواوی بچێتە ناو فەزای کتێبەوە.گاورن بەتایبەتی باسی چیرۆکە ئەزموونییەکان دەکات. ئەو بەرهەمانەی بەگشتی زمانیان دەگیرێ یان بەگشتی لێکترازاون، بەڵام پێموایە خوێنەرانی چیرۆکە ئاساییەکانیش دەتوانن مامەڵە لەگەڵ دەقە بکەن. بۆنموونە ڕۆمانە ئاساییەکان کە گێڕەرەوانی نادڵنیا، ڕیالیزمی جادوویی، میتۆدە فرەدەنگەکان و ئاماژەکردن بەکۆتاییە ناڕوونەکان بەکاردێنن، فەزایەک بۆ خوێنەر دەخوڵقێنن کە پێشوازی لەم ڕۆمانانە دەکەن، بەئەزموونی بەهێزتر و پەیوەندی سۆزداریی دەوڵەمەندتر پاداشت دەکرێن و کێ پاداشتێکی وەهای لەخوێندنەوەی کتێبێک ناوێت؟

vinesh.ir