
ئێوارەی شەممە ٥-٨-٢٠٢٣ به ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هۆڵی پێشه‌وا، مه‌راسیمی ناساندن و پێشكه‌شكردنی كۆبه‌رهه‌می (زاده‌ی ته‌مه‌ن، ڕه‌وسه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م) ی نووسەر و ڕووناک‌بیری کوردستان مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
مەراسیمەکە له ژێر ناوونیشانی(پیرۆزی كتێب، هه‌میشه كۆمانده‌كاته‌وه) به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ڕۆشنبیران و نووسه‌ر و ئه‌دیبان و هاوڕێیانی سەرکردایەتی و مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
وێڕای ناساندنی كتێبه‌كه، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، چه‌پكه گوڵی ڕێز و پێزانینی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به نووسه‌ری دیاری كوردستان، مومتاز حه‌یده‌ری كرد.
كۆبه‌رهه‌می (زاده‌ی ته‌مه‌ن، ڕه‌وسه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م) له توێی (18) به‌رگ و كۆی گشتیی (8.500) لاپه‌ڕه چاپكراوه‌و هەر بەرگێک بەناوونیشانێکەو لەلایەن نووسەر کرایە دیاری بۆ ئامادەبووان.


