
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
خودایه ده‌ستم پڕه له‌یادی موناجاتێك
بێ‌ئاگا له‌وه‌ی هه‌م، كه تۆ مه‌عشوق و
من عاشقی تۆم!
به‌م هه‌موو جانتای گوناهه‌وه،
به‌م هه‌موو كه‌رنه‌ڤاڵی كفره‌وه،
ڕوو له كوێ كه‌م؟
جه‌نجاڵیم ته‌پاو تل ئه‌دا،
كه چه‌ند شپرزه‌م...
ئه‌سپێكم پڕ كردووه له سه‌فه‌ر ،
كه‌چی بێ ئاگا له‌ڕۆشتنم...
گۆزه‌یه‌كم پڕ كردووه له‌شه‌و،
كه‌چی بێ ئاگا له تاریكیم...
پێڵاوه‌كانم پڕ كردووه ،
له هه‌ناسه‌سواری ڕێگا،
كه‌چی بێ ئاگا ،
له‌سه‌فاو مه‌روای دڵم !
ئیلاهی موناجاتم سه‌ره‌ئه‌كا،
من له‌به‌ر ئاستانه‌ی عیشقی تۆ،
به‌هه‌شتم ته‌وه‌لا كرد،
گوناه سه‌ریدای له‌به‌رد..
تۆ چ مه‌عشوقێكی ؟
له‌به‌ر ناڵینی من ،كفر
كڵاوی شاخه‌كانی سپی كرد !
زیكر ره‌نگی گریانی گرت،
ئیلاهی تۆ چ مه‌عشوقێكی ؟!
من له‌خۆم وونم،وون !