مستەفا گەڵاڵی

 

نامەکەم کردەوە 
بەچاوی پڕ حەسرەتەوە سەیرم کرد
چاوم چووە سەر پیت و،دێرەکان
بەڵام شوێن هەستەکانتم نەبینی
بۆنی پەنجەکانت لەنامەکە نەدەهات
هەرچەند بەنێنو نامەکەداگەڕام 
ئەوەی بینیم 
سێبەری ئەو یادەوریانە بوو 
کە لەتۆ دەچوون ...
کۆتا خاڵی سەر نامەکە 
بۆنی تۆم کرد 
لە نێوان خۆردا بوی 
وەکو ئەوەی لێرە بیت 
وەکو ئەو وشەیە 
شاردراویتەوە کەپێی دەڵێن عشق
کەنابێت کەس باسی بکات 
لەترسی مەرگ و
 لە بێدەنگی خۆمدا 
 شتێک کە توانیم  بیکەم
ئاه هەڵکێشانێک بوو 
لێوەکانم مۆر هەڵگڕان 
لەکەیەک کەوتە سەر زمانم
تێگەیشتم کە زمانم
ئیتر توانای وەڵامی نەماوە
بۆ وتنی وشەیەک...
بۆ وەڵامی نامەکەت. 

مستەفا گەڵاڵی