
دایک و نیشتمان: دوو جەستە لە یەک ڕۆحدا.
حهیدهر مهنتك
دایک تەنها ناوێک نییە بۆ ئەو مرۆڤەی ژیانمان پێ دەبەخشێت، بەڵکو یەکەمین نیشتمانە کە تێیدا نیشتەجێ دەبین. خۆشەویستی دایک ئەو زەویە بەپیتەیە کە ڕەگ و ڕیشەی مرۆڤایەتی ئێمەی تێدا دەڕوێت؛ هەروەک چۆن نیشتمان دایکی گەورەیە کە لە ئامێزی خاک و مێژووەکەیدا گەورەمان دەکات. کاتێک دەڵێین (نیشتمانی دایک)، مەبەستمان ئەو پیرۆزییە قووڵەیە کە سنوورەکان دەبڕێت؛ چونکە نە دایک لە ناو دڵ دەردەچێت و نە نیشتمانیش لە یادەوەری دەسڕێتەوە. هەردووکیان یەک مانا دەبەخشن: ئارامی ئەگەر دایک دڵسۆزترین پاسەوانی ڕۆح بێت، ئەوا نیشتمانیش پیرۆزترین سەنگەری شوناسمانە. لە کۆتاییدا، مرۆڤ بێ دایک بێلانەیە و بێ نیشتمانیش بێ ناسنامەیە؛ ئەمانە ئەو دوو عەشقە ئەزەلییەن کە هیچ کات کۆتاییان نایەت.
ــ گهندهڵی كارگێڕی
گەندەڵی ئیداری وێرانکەری ژێرخانی وڵاتە، کاتێک بەرژەوەندی تایبەت دەخرێتە پێش یاسا، دادپەروەری ون دەبێت، متمانەی هاووڵاتی دەمرێت و گەشەپێدان دەبێتە خەونێکی مەحاڵ و دوورە دەست.
كتێبی بیرهوهری (نیشتمانی دایک)
لە نووسینی (پاولا ڕامۆن) و وەرگێڕانی دکتۆر (نیاز عەدنان)ه، پەرتووکێکی قەبارە مامناوەند، پێکهاتووە لە 368لاپەڕە، لە زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدراوەته سهر زمانی کوردی. واته گەشتێکی بەژانە بەناو هەناوی وڵاتێکدا کە لە لوتکەی دەوڵەمەندییەوە بۆ قووڵایی هەژاری و داڕمان شۆڕ دەبێتەوە. نووسەر لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی سادە و لەسەر زاری کچێکەوە، چیرۆکی خێزانێک دەگێڕێتەوە کە تەنها چیرۆکی خێزانێک نییە، بەڵکو وێنەی تراژیدیای نەتەوەیەکە.
ــ وڵاتی ڤهنزوێلا دهكهوێته كوێ و بهچ دهوڵهمهنده
فەنزوێلا وڵاتێکی کۆمارییە و دەکەوێتە کەناری باکووری کیشوەری ئەمەریکای باشوور. پایتەختەکەی شاری کاراکاسە. ئەم وڵاتە خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا، ئەمەش وای کردووە ئابوورییەکەی بە تەواوی پشت بە وزە ببەستێت.
لە ڕووی سروشتییەوە، ڤەنزوێلا زۆر دەوڵەمەندە و بەرزترین تاڤگەی جیهانی لێیە کە ناوی "ئەنجێڵ"ـە. هەرچەندە وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەست قەیرانی سیاسی و ئابووری و هەڵاوسانی زۆرەوە دەیناڵاند. گەلی ڤەنزوێلا بەوە ناسراون کە حەزێکی زۆریان بۆ وەرزشی بێس بۆڵ و پێشبڕکێکانی جوانی هەیە. زمانی فەرمی وڵاتەکە ئیسپانییە و زۆربەی دانیشتووانەکەی پەیڕەوی ئاینی مەسیحی دەکەن.
وێكچوونی نێوان ڤەنزوێلا و هەرێمی کوردستان
ئەو خاڵە جەوهەرییەی خوێنەری کوردی لەم ڕۆمانە نزیک دەکاتەوە، ئەو لێکچوونە ترسناکەیە کە لە نێوان دۆخی سیاسی و ئابووری ڤەنزوێلا و هەرێمی کوردستاندا هەیە. لە هەردوو وڵاتدا، (نەوت) کە دەبوو ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی، بووەتە نەفرەتییهك. گەندەڵی سیستماتیک، نەبوونی شەفافیەت و قۆرخکاریی دەسەڵات، وای کردووە کە سەروەت و سامانی وڵات لە بری ئەوەی لە خزمەتی گشتیدا بێت، تەنها بۆ بەرژەوەندی گروپێکی دیاریکراو بێت.
ڕەهەندەکانی داڕمان لە كتێبی بیرهوهری
كتێبی بیرهوهرییهكه بە وردی پەنجە دەخاتە سەر چەند خاڵێکی هەستیاری كارگێری، ــ گروپی ڕاستدهكهی!!
لە زانستی کارگێڕیدا، دیاردەیەک هەیە پێی دەوترێت (گرووپی سوپاس) کاتێک بەرپرسە سیاسییەکان تەنها ئەو کەسانە لە دەوری خۆیان کۆدەکەنەوە کە پێیان دەڵێن (ڕاست دەکەیت)، پەیوەندییان لەگەڵ واقیعدا دەپچڕێت. لە ئەنجامدا، دەزگا کارگێڕییەکان لە جیاتی ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن، خەریکی پاساو هێنانەوە دەبن بۆ هەڵەکانی سەرەوە.
بێبها بوونی مرۆڤ و دراو: لە ڤەنزوێلا دراو نرخەکەی لەدەست دەدات و باج زیاد دەکات، ڕێک وەک ئەوەی لە بازاڕەکانی ئێمەدا دەگوزەرێ.
داڕمانی ژێرخان: باسی تێکچوونی شەقامەکان و قۆرت و تاسەکان، نیشانەیەکە بۆ بێباکیی دەسەڵات بەرامبەر بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.
قەیرانی مووچە و بژێوی: فەرمانبەر و خانەنشین دەبنە یەکەم قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و ناشەفافی داهات.
کۆچی بەکۆمەڵ: کاتێک هیوا دەکوژرێت، گەنجان و خێزانەکان نیشتمان جێدەهێڵن. ئەمە ئەو دیمەنە خەمناکەیە کە هەم لە کاراکاس و هەم لە شارەکانی کوردستان دووبارە دەبێتەوە.
(نیشتمانی دایک) تەنها گێڕانەوەی ڕابردوو نییە، بەڵکو هۆشدارییەکە بۆ داهاتوو. (پاولا ڕامۆن) پێمان دەڵێت کە ئەگەر (سوکانی حکومڕانی) ئاڕاستەکەی بەرەو یاسا و دادپەروەری نەگۆڕدرێت، ئەوا چارەنووسی هەمووان یەک کیلۆ ئارد و ڕیزە درێژەکانی نان دەبێت واته سڕهگرتن بۆنانیش. ئەم کتێبە دەنگی هەموو ئەو مرۆڤانەیە کە دەبینن نیشتمانەکەیان لە پێناو کورسی و پارەدا پارچە پارچە دەکرێت. خوێندنەوەی ئەم بیرهوهرییه بۆ هەر تاکێکی کورد پێویستە، تا تێبگات کە مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە ئەگەر وانەی لێ وەرنەگیرێت.
بەهۆی ناشەفافی و گەندەلی و خراپ بەکارهێنانی نەوت و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە، کابینەی دوای کابینەی خەلکەکەی تووشی دارمانی ژیان و گرانی و دزی و فەسادی ئیداری دەبنەوە. ڕێک وەکو هەرێمی کوردستان تەنانەت شەقام و جادەکان یان هەڵبەزو دابەزی قۆرت و تاسەی تێکەوتووە. یاسا بوونی نامێنێ و باج زیاد دەبێ، پارەکەشیان قیمەتی نامینێ. حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان دێنە شەقام و زەخت دروست دەکەن، وەکو ئێرە هەڵبژاردن دەکرێ و بەڵام زەرمەندی یەکەم فەرمانبەر و خانەنشین و خەڵکەکەیەتی،دواجار خەڵک بە لێشاو وڵات جێدەهێلن.
. دهستخۆشی له دكتۆر نیاز عهدنان دهكهم، پهرتووكێكی باشی دهستنیشان كردووه بۆ وهرگێڕان، تا سهركردهو دهستڕۆیشتوانی ههرێم پهندێكی لێوهربگرن.
