
لە دارستانێک
دایکێک لەمناڵەکەی دەگەڕا
هاواری دەکرد و بەکوڵ دەگریا
فریامکەون لەڕاهی خوا
مافی مرۆڤ و (UN) لە کوێن
كوانێ کوانێ کوا ؟
لەکوێ بژیم بەبێ لانەو بێ مەئوا
هەر لەولا تر
لەسەر دارێک نوسرا بوو
ئاخ لە دەستی جەنگ و ئاگر
سڕیمەوەو کردم بە تەختەی ڕەش و
ستونی چادر
لەسەر دارێکی تر نوسرابوو
لە داهاتوو دەمکەن بە خەڵوزی ڕەش
سڕیمەوەو کردم بە بێشکەی
مناڵێکی چاو گەش
یەکێک لەدارێکی تری نووسی
سەرمایەداری ڕۆی
من لە ژێریا نووسیم سۆشیالستی
تابوتە بۆی
مام واحێد 14/ 3 / 2024