
( بوا کرۆسنۆ گالێری) پێشوازی دەکات لە کارەهونەرییەکانی هونەرمەندی کورد( حەمە هاشم)، هاوکات لەگەڵ پێشانگا شێوەکارییەکەیدا کە ١٢ تابلۆی قەبارە گەورەی تێدا پیشان دەدات، کارێکی ئەنیستڵەیشن لە ناوەڕاستی هۆڵی نمایشەکە دادەمەزرێنێت، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ پێرفۆڕمانسێکی هونەری کە هەریەک لە پێرفۆڕمەری بەناوبانگی پۆڵۆنی ( یۆهانا سەرنێچکا) و هونەرمەند ( چریکە هەورامی) بەجوڵەی هونەری و سەما و دەنگ بەشدار دەبن .
ئەم نمایشە هونەرییە لە کاتژمێر ٦:٠٠ ی ئێوارەی رۆژی ١٨ ی مارسی ٢٠٢٤ بەرێوەدەچن، لە ( بوا کرۆسنۆ گالێری سزتوکی) لە ناوەڕاستی شاری کۆنی کرۆسنۆ، کە شوێنێکی مێژووی گرنگ و ناوەڕاستی شاری کرۆسنۆیە.
تابلۆکانی پیشانگاکە و نمایشە پێرفۆڕمانسییەکە بە گشتی باس لە ( رێگا) داکات، رێگای مرۆڤ، ئەو رێگایانەی بەبێ خواستی مرۆڤن، رێگای کۆچبەری، رێگای شەڕ، رێگای مەرگ، رێگای کۆڵبەری، و زۆربەی ئەو رێگایانەی مرۆڤ لە دۆخێکی ناگونجاو و نالەباری ژیانەوە دەبات بۆ دۆخێکی نالەبارتر، باسکردنە لە هەموو ئەو رایەڵانەی کە مرۆڤ تێیاندا گیرۆدە و سەرلێشێواوە بەرامبەر هەڵنژاردنی رێگاکان.
