
هەمزە گوڵانی
یاران
شەڕ پێی نایە ماڵی باران
هەورەکان بریندارن
ڕێژنەی خوێنە
لە تەلئەبیب و لە تاران
یاران
مێلاقە زمانی پژاوە،
شلێر کڕنووش بۆ خوا دەبا
"خوێ نە ڕژاوە"
یاران
دووکەڵ لە ئاسمانی شاران
هەندێجار بەعیبری ئەدوێ
بە ئینگلیزی ئاگر دەکاتەوە
بە فارسی قورئان دەخوێنێ
دوو کەڵ بە 3 زمان
مانگی سەرگەردان کردووە
ڕۆژیش هەڵدەخەڵەتێنێ
یاران
پرسیارێک لە شەڕ دەکەم
فارس
ئینگلیز یان جوو
کامیان دەباتە ناو مێژوو؟