
لەفارسییە وە: ئەرسەلان حەسەن
دەربڕینی نووسەرانی سەرکەوتوو،بێ گرێوگۆڵ و جیاوازە. لە کاتێکدا بەرهەمەکانی جین ئۆستین بەجۆرێک لەوابەستەییدڵخۆشکەر بەچینەخانەدان و خاوەن زەوی بەریتانیا ناسراوە، بەئاسانی لەکارەکتەروبارودۆخی هێمایینی بەرهەمەکانی ستیڤان کینگ دەگەی و زۆرزەقن، بەڵامڕەنگە ئەوحەقیقەتە سەرسامتان بکات گەر بزانی ئەونووسەرە بەناوبانگانە بەرلەوەی وەک نووسەربەناوبانگ بن، وەک سێبەرنووس* ناسراون. لێرەدا باسی پێنج نووسەریناسراوی سێبەردەکەین.
سینکلێر لویس
سینکلێر لویس وەک نووسەر لە ساڵی١٩٣٠ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە، بە هۆی ڕوانینی بۆ ژیانی ئەمریکییەکان لەڕۆمانی "بێبیت" (١٩٢٢) و "شەقامی سەرەکی" (١٩٢٠) ناسرا. پاش تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆی یێل، بەفرۆشتنی بیرۆکەی چیرۆکە بەراییەکەی بە جاک لەندەندەژیا. جاک لەندەنیش بۆنووسینی ڕۆمانی "بنکەی مرۆڤکووشتن" و کۆمەڵێک کورتەچیرۆک سوودی لێوەرگرت. لەسێبەر نووسینەکەی لویس،بەکاتی ڕێگای بۆ یارمەتیدانی یاریزانی تێنسی ئەمریکی، مۆریس مەک لۆفلینی کردەوە. سینکلێر لویس کتێبی "تێنس بەوشێوازەی من یاری پێدەکەم"ی بۆ نووسی.
ئێچ. پی. لۆڤ کرافت
خولیایانی بابەتی ترسناک، ئێچ. پی. لۆڤ کرافت بەنووسەری زۆربەی بەرهەمە ترسناکەکانی ئەودیوی زانستی خەیاڵی دەناسن. لەوکاتەوە بەڕووی لاواز و ڕەقەڵەی ناسرا،کە گۆڤاری ئەدەبی (Weird Tales) کورتەچیرۆکەکانی، وەک چیرۆکێک بەناونیشانی (The Call of Cthulhu)ی لێکڕی. جی. سی. هێنبێرگەر، دامەزرینەری گۆڤاری "ویرد تیلز"، لۆڤی کرافتی وەک سێبەرنووسێک وەرگرت بۆ نووسینی ڕۆمانی جادووگەر هاری هۆدینیبەناوی (لەژێر هەڕەمەکان) و زۆرێکبەڕۆمانی ڕاستەقینەیان دەزانی. هۆدینی سەرسام بوو بەکاریگەری کۆتایی، لۆڤی کرافت و سی. ئێم. ئیدی جونیۆری وەک سێبەرنووس وەرگرت تا کتێبی (سەرەتانی خورافاتەکان) بنووسێت، ئەم کتێبە شیکاریییە باسی خورافەتی هەموو سەردەمەکانی دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٦ دەستنووسی ٣١ لاپەڕەی هەراجکراوی، بە ٢٨٠٠٠ دۆلار فرۆشرا.
کاترین ئان پۆرتەر
دوای پەیوەندییەکی سەرنەکەوتوو و دیاریکردنی نەخۆشی کوشندەی برۆنشیت، قژە سپییەکەی کاترین ئان پۆرتەر، بوو بەهێمای دەستپاکی و تێڕوانینەکەی. خەڵکی ویلایەتی تەکساسە، لەساڵی ١٩١٩ ماڵەکەی گواستەوە بۆ شارەدێی گرینیڤیچ و هەر چەند سێبەرنووس بوو، چیرۆکیشی بۆمنداڵان دەنووسی. وەک سێبەرنووس، ڕۆمانی "هاوسەرگیری چینییەکەم"ی بۆ مای تیام فرانکینی نووسی و لە ساڵی ١٩٢١ بڵاو بووەوە. پۆرتەر زیاتر بە ڕۆمانی "ئەسپی ڕەنگ هەڵبزڕکاو، سواری ڕەنگ بەڕووەوە نەماو" ناسرا، خەڵاتی پۆلیتزەری لەبواری چیرۆکنووسی بۆ کۆمەڵە چیرۆکەکانی وەرگرت. ئەو چیرۆکانە لەسەربنەمای میراتی کولتوورییەکەی بوون لە ویلایەتی تەکساس.
ڕیچارد فلانگان
ڕیچارد فلانگان نووسەری ئوستڕالی، ناوبانگییەکەی قەرزداری "کتێبی ماسی زێڕین"ە، چیرۆکی ئەدەبی، وتاری سیاسی و کۆمەڵێک ئاخاوتنی چاپکرد. وەک سێبەرنووس ژیاننامەی جۆن فریدریک، تاوانکاری ئوستڕالی نووسی کە تاوانبار بوو بەساختەکاری دژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئوستڕالیا. فریدریک سێ هەفتە پێش دەستپێکی پرۆسەی تەواوکردنی ئەو ژیاننامەیە خۆی کوشت، فلانگان گرێبەستی ١٠ هەزار دۆلاری بۆ تەواوکردنی لە شەش هەفتەدا ئیمزا کرد. ئەو ژیاننامەیە بە"ناوی ڕەمزی یاگۆ" دوای مردنی فریدریک بڵاو بووەوە، نوێترین ڕۆمانی فلانگان "یەکەم کەس"،وەک نووسەرێکی سێبەربەئیلهام لەئەزموونەکەی وەرگیراوە، چیرۆکێکی ترسناک و وروژێنەری نووسەرێکی سێبەر و کڕیاری ساختەکارییەکەیدەگێڕێتەوە.
سیدۆنی گابرێل کۆلێت
سیدۆنی گابرێل کۆلێت نووسەری فەڕەنسی، بەنووسینی کتێبەکانی وەک بێزاریی زۆری لە ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان باسی ستراکچەرشکێنییەکەی دەکات، بە هۆی ئامادەیی ناباوەکانی لە سەرەتای نۆسەدەکان ناسرا (لەوانەیە ئەو ناوە دوای بینینی ڕۆڵگێڕانی کیرا نایتلی لە فیلمی "کۆلێت" بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨، بەلاتانەوە ئاشنابێت.) چوار ڕۆمانی یەکەمی، هەمان کۆمەڵەکانی "کلۆدین"، زۆر لە ژیاننامەنووسین دەچن کە بەناوی هاوسەرەکەی، هێنری گوتیرێزڤیلار بڵاوکرانەوە. ڤیلار کە پێشتر وەک کەسایەتییەکی ناسراوی ئەدەبی ناسرابوو، کۆلێتی لەماڵەوەحەپس و ناچاریکرد بنووسێت. تەنیا دوای لێکجیابوونەوەیان لە ساڵی ١٩٠٦، کۆلێت بەرهەمەکانی وەرگرتەوە و بەرهەمی بەناوبانگی "شێری" و "ژی ژی"ی نووسی.
* سێبەرنووس: یان "نووسەر لە سێبەر"، کەسێکە لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە بەناوی کەسانی ترەوە دەنووسێت و بەرهەمەکانی بەناوی ئەوان بڵاودەکرێنەوە.
madomeh.com