
بێکەس حەمە قادر
رۆژگار ورده ورده
هيلاكى لێ ده‌رده‌كه‌وێت
با زۆر به‌كزى له‌گه‌ڵاكان ده‌دا
كۆتره‌كان له لێوارى مه‌رگ نزيك ده‌بنه‌وه
چيتر كاغه‌زه‌سپيه‌كان
به قه‌له‌مه توڕه‌كان ره‌ش ناكه‌ينه‌وه
سێبه‌ره‌كان ماندوويه‌تمان ناحه‌سێننه‌وه
روناكيه‌كه ورده ورده
لێمان دوور ده‌كه‌وێته‌وه
ده‌لاقه بچووكه‌ى جاران ئومێدمان بوو
به‌كزى لێمان ده‌ڕوانێ
من پەنجه‌كانم
له نێو قژى تۆدا وون ده‌كه‌م
چاوه‌كانم له چاوت ده‌ڕوانێ
گوێم له ده‌نگى هاژه‌ى رووبارێكه
داره‌كان له‌سه‌رمان ده‌له‌رزن
به‌رده‌كانى نه‌رم نه‌رم
له زه‌ويدا رووده‌چن
خه‌ونه‌كانم وه‌ك چراى شه‌وانه‌ن
ورده ورده خامۆش ده‌بن
تۆ ناته‌وێ خه‌مه‌كان له‌بيربكه‌ى
هه‌تا ئه‌وكاتانه‌ى هه‌ناسه‌ت
به‌قورسى له‌سينگت گيرده‌بێ
لێوه‌كانت ووشك و
چاوه‌كانت ته‌ڕ ته‌ڕ ده‌بن
دڵت خێرا خێرا لێده‌دات و
ده‌گه‌ڕێيه‌وه دوێنێ
پياسه‌كى ته‌نيا
به‌نێو ياده‌وه‌رييه‌كانت ده‌كه‌يت
كه دوێنێ هيچ شتێ ئازارى نه‌ده‌داى
ته‌ماشاى ئاسمان ده‌كه‌يت و ره‌نگى گۆڕاوه
دره‌خته‌كان بێده‌نگ و ماتن
وه‌ك جاران ناله‌رنه‌وه
گه‌ڵاكان له چاوه‌ڕوانيه‌كى بچوكدا
به‌سه‌ماوه ده‌كه‌ون