بڕیار عەبدولڕەحمان - سۆران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/٢/٢٩ ئێوارە کۆڕێک لە کتێبخانەی گشتیی سۆران بۆ د. ئامانج غازی مامۆستای کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین بە ناونیشانی (ئاوڕێکی هونەرییانە لە ڕەوتی سەد ساڵەی گۆرانی و موزیک لە باشوری کوردستان 1920-2020)، سازکرا.

کۆڕەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ناوبراو ڕێکخرابوو.

لە ئێوارە کۆڕەکەدا د. ئامانج بە تێرو تەسەلی لەسەر بابەتەکەی قسەی کرد. ئامادەبووانیش بە سەرنج و پرسیارەکانیان بەشداربوون لە دەوڵەمەندکردنی ئێوارە کۆڕەکە و هیوایان خواست بابەتی لەو شێوەیە زۆرتر گفتوگۆ و دیالۆگی لە بارەوە بکرێت، کۆڕ و سمیناری هاوشێوە زیاتر ڕێکبخرێن.

لە کۆتایی کۆڕەکەدا لە پای کار و خزمەتەکانی لە بواری هونەر بەتایبەتیش گۆرانی و میوزیک کۆمەڵێک ڕێزلێنان و دیاری پێشکەش بە د. ئامانج غازی کران.

No description available.

No description available.