رۆستەم عەزیز عومەر

بەڵێن وابوو

لە خەڵوەتی  پڕ مهری خۆت

باڵای چنارت سەبری تەنیاییم بشکێنێ

قەفەزی چاوم

بەرەڵڵای پەنجەرەی قامەتی موحیبەت بکەیت

بەڵێن وابوو

دەستەکانم لەنێو میحرابی کەمەرت مەست بکەیت

ژەنینی میلۆدی لیمو شەرمنەکانتم پێبنوسیەوە

بەڵێن وابوو

بەدیار جوانییەکانتەوە پیربم و

شەو تاسەحەر ماچە دیلەکانمان بگۆڕینەوە و

حوزنی تەنیاییم 

لەنیشتمانی دڵت خاڵی بکەیت

شەکرە ژن