
وەرگێڕانی/گۆران ساڵح
مەحمود دەروێش ١٣ /١٩٤١ ـــ ٢٠٠٨ یەکێکە لەو شاعیرە فەلەستینی و عەربیانەی کە دەنگ و ناویان شوێن و مەکانێکی بەرزیان هەیە لە بواری نوسینی شیعر بۆ نیستیمان شۆڕش و ئافرەت ، یەکێکە لە شاعیره گەورەکانی عەرەب .
دەروێش جگە لەوەی بۆ نیشتیمان و شۆڕش و ئافرەت شاعیربووە ، هەروەها لەزۆڕبەی شیعرەکانیدا پرسیاری وجودیانەی هەیە .
سەرسامی منیش بە شیعرەکانی ئەم شاعیرە وایکردووە من هەمیشە هۆگری خوێدنەوەیان بم ، لەو ڕووانگەیەوە بە باشم زانی نیوەی یەکێ لە شیعرەکانی کە لەژێر ناوی " وەکوو ئەوەی دڵم خۆشبێت " بۆ سەر زمانی کوردی وەربگێرم ، هیوادارم بەوەڕگێڕانی کارێکی باشم کردبێت بۆ خوێنەرانی ئەدەب دۆست و ژانری شیعر .
وەکوو ئەوەی دڵم خۆشبێت
گەڕامەوە
زیاتر لەجارێک دەستم نایە سەر زەنگی دەرگاکە
چاوەڕێم کرد
لەوانەیە دوواکەوتبێتم
کەس دەرگاکە ناکاتەوە
لە ڕێڕەوەکە کپییەک نییە
بیرم کەوتەوە
کلیلی ماڵەکەم لایە
بۆیە داوای لێبوردنم لەخۆم کرد
لەبیرتم کرد
وەرە ژوورەوە
چوینە ژوورەوە من لەماڵەکەی خۆم میوان و خانەخوێم
سەیری ناوەڕۆکەکانی بەتاڵیم کرد
هیچ شوێنەوارێکی خۆم نەدیت
ڕەنگە
ڕەنگە ئالێرە نەبوبێتم
هیچ لێکچونێکم نەدی لە ئاوێنەدا
بۆیە بیرم کردەوە
من لەکوێم ؟
هاوارم کرد تا خۆم ئاگاداربکەمەوە لەشێتی
بەڵام نەمتوانی
شکام وەک خلیسکانی دەنگ لەسەر کاشی
وتم :کەواتە بۆچی گەڕایتەوە
داوای لێبوردنم لەخۆم کرد
لەبیرتم کرد کەواتە دەرچۆ
نەمتوانی
ڕۆیشتم بۆ ژوری نوستنەکە
بۆیە ، خەونەکەم بەپڕتاو رووی لێم کرد
باوەشی لێدام
و پرسیاری کرد
ئایا هیچ گۆڕایت ؟
وتم گۆڕام
چونکە مردن
لە ماڵ باشترە لەشێلانی ئۆتۆمبێل
لەسەر ڕێگای بەرەو گۆڕەپانێکی بەتاڵ