
نازم جاف
شه‌ویٚکی نه‌ورۆز
بیٚده‌نگی‌یه‌کی گشتگیر
ئاسمانی شارمی گرتووه
ــــــــ
هیچ ڕاست ناکه‌ن
ئه‌و هه‌والٚه‌ی موژده‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره بۆ
زیٚدی خۆی ئه‌دات
ـــــــــــــ
کۆتایی ئه‌و شه‌وه‌ی
نیشتمان هه‌ڕاج کرا
فرمیٚسکی باران هیچ نه‌وه‌ستا
ـــــــــــــ
به‌فر بارینیٚکی‌تر وه‌کو لۆکه
جلی سپی ته‌واوئه‌کات
بۆ دره‌ختیٚکی ڕووت
ــــــــــــ
دوای باران
کورسی باخچە‌که وشکه‌وه‌بوو
بۆ دوو که‌سی عاشق
ـــــــــــ
کۆلاره‌یه‌کی کاغه‌ز
به‌ده‌ست مندالٚیٚکی بیٚ‌لانه‌وه
غه‌می نیشتمانم بۆکوێ ئه‌بات
ــــــــــــــــــــــ
به‌په‌نجه‌کانی له‌بن‌میچه‌که
مالٚه‌که‌ی نۆژه‌ن ئه‌کاته‌وه
جالٚجالٚۆکه له‌ژیٚر بۆردومان
ـــــــــــــــ
تۆ پیٚت‌په‌تیه ئه‌ی گوڵ
بیٚ‌ئه‌وه‌ی بۆنی عه‌تره‌که‌ت تیٚکبچیٚ
بۆ حه‌سره‌تی باران
ـــــــــــــــ
شه‌وی ماڵ‌ئاوایی
ده‌ستیٚکی له‌سه‌رده‌رگاکه بوو
ده‌ستیٚکی له‌سه‌ر دلٚی من
ـــــــــــ
به‌یه‌ك ده‌ست
نیوه‌ی ڕوخساری
دائه‌پۆشیٚ په‌نابه‌ریٚك
ـــــــــــــــــ
کۆلٚانی ئازاره‌کان
چه‌ند هه‌نگاویٚك‌و
ئه‌گه‌یته ده‌روازه‌که‌ی
ـــــــــــــ
ئه‌ڕوات بۆ خاکیٚکی‌تر
سه‌ری خۆی هه‌لٚئه‌گرێ
گه‌لٚاکانی پایز
ـــــــــــ
ئه‌ستیٚره‌کان ئه‌ژمیٚرێ
خه‌و ئه‌یباته‌وه مندالٚیٚك
پیٚش گه‌یشتنی مانگ
ـــــــــــ
پیٚش خۆرئاوابوونی شاره‌که‌م
دوا هات‌وچۆکه‌ران
په‌پوله سپی‌یه‌کانن
ــــــــ
له‌ژیٚر په‌نجه‌ره‌که‌م
ژه‌نینی فلوتیٚکی غه‌مگین
خۆزگه چیرۆکم بۆ نه‌گیٚڕایه‌ته‌وه
ـــــــــــ
ئه‌م هه‌موو بارانه
چۆن هه‌ور ته‌ڕ نابیٚت‌و
له‌سه‌رما ناله‌رزێ
ـــــــــــ
ڕاوچی بالٚنده‌کان
به‌سۆزیٚکی زۆره‌وه
بیٚچوه‌کان له‌باوه‌ش ئه‌گرێ
ـــــــــــــــ
له‌موزه‌خانه‌ی سه‌رده‌م
ده‌رچووین له‌میٚژوو
به‌هۆکاری خیانه‌ت
ــــــــــ
ساتیٚکی شاراوه
له‌نیٚوان خۆر‌و شه‌ونم
ماچیٚکی ڕفیٚندراوه
ــــــــــــــ
له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م
ویٚنه‌ی دوو چاو ئه‌کیٚشم
به‌فرمیٚسکی باران
ــــــــــــــ
له‌سه‌ر شۆسته‌که به‌ته‌نیا
کتیٚب‌فڕۆشه‌که ڕوخساری
ڕیٚبواران ئه‌خویٚنیٚته‌وه
ـــــــــــــ
کتیٚبخانه‌یه‌کی جیٚهیٚلٚڕاو
کیٚ وتی چیرۆکی ئه‌وین
تۆزی له‌سه‌ر نانیشیٚ
ــــــــــــــ
ئه‌ی (با) بۆچی ئه‌م
هه‌موو مشت‌ومڕه
له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ره‌یه‌کی کراوه
ــــــــــــــ
لای عه‌ترفڕۆشه‌که
په‌ناهه‌نده‌یه‌ك به‌دوای
بۆنی نیشتمان ئه‌گه‌ڕێ
ــــــــــــــ
(با) پیٚشبڕکیٚ
له‌گه‌ڵ ئه‌سپ ئه‌کات
له‌تابلۆیه‌ك
ـــــــــــ
هه‌موو به‌ره‌به‌یانیٚکی
شانزه‌ی سیٚ
ڕقیان له‌بۆنی سیٚوه
مندالٚانی هه‌لٚه‌بجه
ــــــــــــ
به‌یانیان له‌سه‌ر به‌رمالٚه‌که
دایکم هیچی به‌ده‌سته‌وه نیه
ته‌نها ته‌سبیحیٚك نه‌بیٚت