
وەرگیڕانی: خدر ئیبراهیم خدر
خودايە...
لێواو لێوە لە هەزاران نیگەرانی
زەينيش لە بیرێکەوە بەرەو بيرێکى تر هەڵدەفڕێت
لەنێو ئەم پەشێویانەدا
بيستنى بانگی کپی نێو دڵم، کە لەگەڵ خۆمدا دەدوێت... دژوارە!
*
خودايە...
بەهرەیەکم پێببەخشە ،
تا لە نێو کێشمەکێشمی ئەو پەشێویانەی ڕۆژدا
تەواوی زەینم بەسەر ناوی زاتی تۆوە چڕبکەمەوە...
تا هەر ڕۆژێک چەند خوولەکێک لەگەڵ تۆدا پەیوەندی دابمەزرێنم!
هێندە پیرۆزم بکە
کە بانگی تۆ ببیستم و
سیمای تۆ کە پڕە لە سۆز وجوانی
بە چاوی دڵ ببینم!
سەرچاوە:
مجلە ( خاطره )، شمارە ( 9 )، ١٥ ابان ماه ١٣٨٣ .