
فه‌رهه‌نگی هزریی ڕێگا
ئۆبێكت (ئۆبجێكت)، هاوتا و هاولفی چه‌مكی سوبێكته. ئۆبێكت، واته هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سوبێكته‌وه. واته شت و شمه‌ك و بابه‌ت و مه‌تریاڵه‌كان، ئیدی له هی مادییه‌وه بیگره تا مه‌عنه‌وی و خه‌یاڵی و سیمبوڵی و هتد. گه‌ر تۆ سوبێكت بیت، ڕۆژنامه‌كه‌ی به‌رده‌ستت ئۆبێكته. تۆ ئه‌و بكه‌ر و سوبێكته‌یت كه شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆت ده‌ناسیت، واته تۆ سوبێكتێكی بناس، یاخۆ سوبێكتی زانینیت. له فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان سوبێكت و ئۆبێكت ده‌چێته خانه‌ی ئه‌پستمۆلۆژیا (تیۆری زانین)ـه‌وه. هه‌ردوو چه‌مكه‌كه، گه‌رچی به شێوه‌ی جیاجیا له سه‌ره‌تای مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه ئاماده بوون؛ به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرندا بره‌وێكی زیاتر وه‌رده‌گرن. گه‌ر سه‌رنجی نووسین و لێكۆڵینه‌وه و كتێبه فه‌لسه‌فییه‌كان بده‌ین، به‌ر نه‌ریتێكی گه‌وره ده‌كه‌وین كه كار به‌م دوو چه‌مكه ده‌كه‌ن.
گه‌ر چاوێك به مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا بخشێنین، ده‌توانین سێ وه‌رچه‌رخان له‌م چه‌مكه‌دا دیاری بكه‌ین كه هه‌ر یه‌كه‌یان جووڵه‌یه‌كیش له چه‌مكه‌كه‌دا. له یۆنانی كۆندا، كه سه‌ره‌تای مێژووی فه‌لسه‌فه‌یه، مانای بنه‌ڕه‌تیی وشه‌كه یاخۆ چه‌مكه‌كه به‌دیده‌كه‌ین. واته ئه‌و مانایه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ستوونه‌كه‌وه باسمانكرد. له یۆنان‌دا، من سوبێكتم و ئۆبێكتیش ئه‌وه‌تا له ده‌ره‌وه، له چوارده‌وور، له ده‌رێی زه‌ینی منه‌وه. واته جیهان دابه‌ش ببوو به‌سه‌ر دوالیزم و دووانه‌ییه‌كدا. بۆ نمونه، له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتووندا زه‌ینی ئێمه ده‌بێت ئۆبێكته‌كان كه‌شف بكات، چونكه جیهان پڕه له ئۆبێكت. ئیشی مرۆ یاخۆ سوبێكت ئه‌وه‌یه ئۆبێكته‌كان بدۆزێته‌وه و بیریانبهێنێته‌وه، چونكه ئه‌وان پێشوه‌خت ئاماده‌ن.
كاتێك ده‌گه‌ینه سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی كانت له سه‌رده‌می مۆدێرندا، په‌یوه‌ندیی سوبێكت و ئۆبێكت، یاخۆ من و دونیای ده‌ره‌وه‌م گۆڕانێكی به‌سه‌ردا دێت. لای كانت، دونیا هه‌روا به‌سه‌ر سوبێكت و ئۆبێكتێكدا دابه‌ش نابێت كه له دوو جه‌مسه‌ری دابڕاوه‌وه وه‌ستابن. به‌ڵكو ئێمه‌ی سوبێكت، ئێمه‌ی خاوه‌ن زه‌ین، به‌شدارییمان هه‌یه له درووستكردنی ئۆبێكتدا. هه‌ر شتێك و هه‌ر ئۆبێكتێك كه له ده‌ره‌وه‌ی خۆمانه‌وه ده‌یبینین، هه‌روا ڕووت و جیا نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه. به‌ڵكو پێشوه‌خته زه‌ینی ئێمه دوو به‌شداریی هه‌یه له درووستكردنیدا. یه‌كه‌م كات و شوێن خۆیان شتێك نین كه‌وتبنه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو دوو فۆرم و قاڵبن كه ده‌كه‌ونه به‌ری ئێمه‌وه و چه‌شنی چاویلكه‌یه‌ك شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پێ داده‌ڕێژین. دواییش كۆمه‌ڵێك كاتیگۆری له زه‌ینی ئێمه‌دا هه‌یه كه دیسان ده‌یگرینه به‌ری شته‌كان و فۆرمیان پێ ده‌به‌خشین و ده‌بن به‌وه‌ی كه هه‌ن. واته ئۆبێكت سه‌ره‌تا شتێكی خام و بێ‌فۆرمه، و ئه‌وه زه‌ینی ئێمه‌یه فۆرمی ده‌داتێ و له‌و تێكه‌ولێكه ده‌ره‌كییه ڕزگاریده‌كات. كانت له فه‌لسه‌فه‌كه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند ئۆبێكتی په‌تی و ده‌ره‌كی بوونی نییه. به مانایه‌كی تر، كانت ڕۆڵێكی چالاكی به‌خشییه زه‌ینی مرۆڤ و سوبێكت كارا بووه‌وه. به‌م پێیه، ئۆبێكت شتێكه له كارلێكی نێوان زه‌ینی مرۆڤ و دونیای ده‌ره‌وه‌دا درووستده‌بێت.
دیاره چركه‌ساتی تر له مێژووی بیركردنه‌وه‌دا هه‌ن كه ده‌ستكاریی په‌یوه‌ندیی سوبێكت و ئۆبێكتیان كردووه، به‌ڵام لێره‌دا وه‌رچه‌رخانی سێیه‌م وه‌رده‌گرین كه چركه‌ساتێكی قه‌شه‌نگ و گرنگیشه. مه‌به‌ستمان له‌و چركه‌ساته‌یه كه ده‌روونشیكارییه‌كه‌ی ژاك لاكان گۆڕان به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا دێنێت. لاكان بڕوای به‌وه بوو كه شتێك هه‌یه ناوی سوبێكته، تا ئێره ڕوونه؛ به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئۆبێكت شتێكه هه‌میشه پێشوه‌خت له‌ده‌ستچووه. ڕاسته ده‌وروبه‌رمان پڕه له شت و ئۆبێكت، به‌ڵام ئه‌مانه سێبه‌ر و جێگره‌وه‌ی ئۆبێكتێكی سه‌ره‌كیین كه پێشوه‌خته له ژیانماندا (بۆ نمونه له مناڵییماندا) له‌ده‌ستمانداوه. ده‌شێت ئۆبێكته سه‌ره‌كییه‌كه دایك بێت، بۆیه هه‌موو ئۆبێكته‌كانی تری ناو دونیا جێگره‌وه‌ی دایكن؛ با شتی بێ گیان و ناكه‌سییش بن، گرنگ كاركرده ده‌روونییه‌كه‌یانه. به مانایه‌كی تر، لاكان ئۆبێكتی له پرسی ئاره‌زوو ئاڵاند كه چیدی شتێكی بێلایه‌ن نییه، به‌ڵكو شتێكه بۆ ئاره‌زوو. ئێمه ئاره‌زووی هه‌رچی بكه‌ین، ئه‌وا له‌بنه‌ڕه‌تدا ئاره‌زووی ئه‌و ئۆبێكته سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه ده‌كه‌ین كه پێشوه‌خت له‌ده‌ستمانداوه. به‌م پێیه، ئاره‌زووی مرۆڤ یاخۆ سوبێكت، هه‌میشه به ده‌وری ئۆبێكتێكی له‌ده‌ستچوودا درووستده‌بێت. مرۆڤ بگات به هه‌رچی، هێشتا ناتوانێت ئۆبێكته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ژیان به‌ده‌ستبێنێته‌وه.
له كۆی ئه‌م سێ وه‌رچه‌رخانه‌ی مێژووی بیركردنه‌وه‌وه، ده‌توانین ئه‌وه هه‌ڵهێنجین كه یۆنانییه‌كان تێكڕا ده‌یانگوت ئۆبێكت شتێكه كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌وه. كانت، هه‌نگاوێكی تری هه‌ڵهێنا و وتی ڕیشه‌ی پێشوه‌خته‌ی ئۆبێكت له زه‌ینی ئێمه‌شدایه، گه‌رچی ماده خاوه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌یه. لاكانیش وتی له هیچكوێی دونیادا نییه، به‌ڵكو كه‌وتووه‌ته ڕابردوویه‌كی له‌ده‌ستچووه‌وه؛ و ئه‌مه‌ش له‌بری ده‌سته‌وه‌سان وامان لێ ده‌كات پتر و چالاكتر و برسییتر به دوای شته‌كان و ئاره‌زووه‌كاندا بڕۆین.
چه‌مكی ئۆبێكتو له‌پاڵ سوبێكتدا، له ڕۆشنبیریی كوردی دا به‌كاردێت. بۆ ئۆبێكت، وشه‌ی "بابه‌ت"یش به‌كارهاتووه كه له زۆر شوێندا نایپێكێت؛ چونكه وشه‌ی ترمان هه‌یه واتای بابه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێره جێی باسكردنی نییه. به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوانه، به‌شێكن له نه‌ریتی ڕۆشنبیری.
ئەم بابەت لە هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان ژمارە (۱٤٨۲) بڵاوکراوەتەوە: https://www.calameo.com/read/000783018971afee4de52