
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
شانۆ هونەرێکی زیندوو و ڕووبەڕووە، بۆیە کاریگەرییەکی خێرای لەسەر بیرکردنەوەی مرۆڤەکان هەیە؛لێرەوە کاتێک باسی شانۆی ئەزموونگەریلەبەرانبەر شانۆی تەقلیدیدادەکەین، لەڕاستیدا باسی شۆڕشێکی جیاواز دەکەین، دژ بەو یاسا و ڕێسایانەی کە بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ بەسەر جیهانی درامادا باڵادەست بووە.
كەواتەپێش هەموو شتێ شانۆ پێویستی بە بنەمایەكی پتەوی فیکری و مەعریفی هەیە! ئەو بنەما فیكری و مەعریفییە لە (شانۆی ئەزموونگەری كوردی)دا سەرەتاكانیدەركەوتبوو... بەڵامبۆچوونەڕەخنەییەكەی (شانۆ دژی شانۆ- شانۆی کوردی بە نموونە) کە لە لایەن دەرهێنەر و ڕەخنەگر (حەمەسوار عەزیز) لە کۆڕی ٢١ی مەی ٢٠٢٦ بارەگای لقی یەکێتیی نووسەرانی کورد-هەولێر پێشکەش کرا؛ئەوەندەیهاوارێک بوو:بۆ شانۆی (نەتەوەیی-نەریتگەری) و (بینەر وەك سەپۆرتەر)، قسەكردن نەبوو لە بنەما هونەرییەكانی شانۆی ئەزموونگەری كوردی...پرسیارەكە ئەوەیە:ئەگەرشانۆی (نەریتگەریی)کوردی بنەمایەکی فیکری و مەعریفیپتەوی نەبێ، چۆن قسە لە (ئەنتی شانۆ)بکەین؟!.
بۆ ئەوەی شانۆیەکیڕاستەقینەمان هەبێت، دەبێت ئەو شانۆ باوەی ئێستا هەیە تێکبشکێنین.
(ئەنتۆنین ئارتۆ)
(1)
لە شانۆی تەقلیدیدا، ئەکتەرەکان وا ڕەفتار دەکەن کە بینەر بوونی نییە (دیوارێکی خەیاڵی هەیە لە نێوانیاندا)؛ شانۆی کلاسیکی، نەتەوەیی یان بازرگانی ئاوێنەیەکە تەنها ئەوەت پێشان دەدات کە دەتەوێت بیبینیت؛ بەڵام لە شانۆی ئەزموونگەریدا ئەم دیوارە دەڕوخێنرێت؛ ئەکتەرەکان ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ بینەر دەکەن، دێنە نێو هۆڵەکە، و زۆرجار بینەریش دەکەنە بەشێک لە نمایشەکە...بە مانایەكی دیكە لەشانۆیتەقلیدیدا هەستیپاڵەوانەکان لەڕێگای چیرۆک و سۆزەوەدەردەبڕێت!بەڵام (شانۆی ئەزموونگەریلە دەرەوەی ڕێسا کلاسییەکانی نووسین و نمایشكردنەوە، تاقیکردنەوەیەکی بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی شێوازی نوێی پەیوەندیكردن لەگەڵ بینەردا)...واتە بە ڕوخاندنی (دیواری چوارەم)ی شانۆی تەقڵیدی و ڕەتکردنەوەی گێڕانەوەی سۆزداری و هێلیی چیرۆکەکان، دەیەوێت لەڕێگای شۆککردن و تەکنیکی نوێوە، ڕاستی کۆمەڵایەتی و سیاسی بە ڕووتی نیشانی بینەر بدات تا ناچاری بکات بیر بکاتەوە وپرسیار و گومانی لا دروست بێت،نەک تەنها غەرقی گریان یان پێکەنین ببێت!بەو مانایەتێڕوانینە جیاوازەکانی (سامۆیل بێکێت،یۆنێسکۆ، برێشت، ئارتۆ... )لەسەر جەستەی شانۆیەکی خاوەن دەسەڵات و مەعریفەی چەسپاو لەدایک دەبێت.
(2)
مرۆڤایەتی پێویستی بەگواستنەوەی واقیع نییە،كە لە ناویدا دەژی؛دووبارە بەرهەمهێنانەوەداهێنان نییە، داهێنان کاتێک ڕوودەدات کە هونەرمەند دەڵێت:من واقیع دەبینم، بەڵام ڕازی نیم بەم شێوازەی کە هەیە؛داهێنانهەنگاونانە بەرەو نادیار؛داهێنەر واقیعێكی نوێ و شێوازێكی نوێبەرهەم دەهێنێ؛ ئەگەر (بێکێت)بە جیاوازییەكانییەوەشانۆی گەیاندبێتە لووتکەی بێدەنگی و چاوەڕوانیی پووچگەریی، بەتەواوی نیگای نێرینە و چێژی بینینیكوشتبێ...(ئارتۆ)شانۆی بردبێتییە سەر لووتکەی هاوار و شۆککردنی دەمارەکان، یان بە مانایەكی دیكە هەوڵیدابێبینەر لە کورسییەکەی دابماڵێت و ڕاستەوخۆ توشی شۆکی بکات...ئەوا دەرهێنەر و شانۆکارانی ئەزموونگەری و (ئەزموونگەری کوردی) لە دوای کارەساتە گەورەکانی وەک (کیمیاباران، ئەنفال و براكوژی)، شۆڕشێکی ڕاستەقینە و ئامانجێکیجیاوازی فیکرییان لە فۆرمی درامای کوردیدا بونیاد ناوە؛ ئەوان درکیان بەوە کرد کە زمانی باو و گێڕانەوەی ڕیالیزمی تەقڵیدی، پەکەکەوتەیە لەبەردەم قەبارەی ئەو شۆکە دەروونییەی بەسەر مرۆڤی کورددا هاتووە؛ بۆیە لەڕێگای شانۆی جەستە و شانۆی فەزا... دەیانویست کاتێک بینەر لە هۆڵەکە دێتە دەرەوە، وێنەی برینەکان وەک تاتۆ لەسەر جەستەی بمێنێتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێکی فیکری و مەعریفی نوێخوازانە، شانۆی کوردی بەرز کردەوە.
شانۆی ئەزموونگەری کوردی، تەنها گۆڕینی نمایشکردنێكی جیاواز نەبوو، بەڵکە هەوڵێکی فیکری بوو، بۆ دەربازبوون لە(شانۆی نەتەوەیی-نەریتگەرا)؛ بەو مانایە شانۆی ئەزموونگەری بریتی بوو لە تێپەڕاندنی سنوورەکانی بینین و گێڕانەوەی باو... بەڵام ڕەنگە پرسیاری سەرەكی(حەمەسوار عەزیز) ئەوەبێ: ئایا شانۆی كوردی بە گشتی چی لێماوەتەوە؟!چونكە بە بڕوای ئەوکاتێک بەرەی ئەزموونگەری فۆرمە مۆدێرن و پۆست-مۆدێرنەکانی ئەورووپایان (کە لەسەر بنەمای پووچگەرایی، دابڕانی مرۆڤی ڕۆژئاوایی و شۆککردنی بینەر دروست ببوون) بۆ ناو کۆمەڵگای کوردیگواستەوە،هێشتا کوردی لە قۆناغی ڕزگاری نەتەوەیی و خێڵەکی و شانۆی ناتەواودا بوو؛واتە ئەوان هاتندابڕانێکی جیاوازی مەعریفییان لەگەڵ ڕەوتی (بیركردنەوە و شانۆی ناتەواوی كوردی) دروست كرد ولەوێوە بینەری کوردییان دووچاری سەرلێشێوان كرد! ئیتر بینەری كوردیكە بە چیڕۆكی ڕیالیزمی تەقڵیدیپەروەردەكرابوو، نەیدەتوانی لەو کۆد و هێما جەستەییە ئاڵۆزانە بگات، لە ئەنجامدا شانۆ- هۆڵەکانی چۆڵکرا و دیوارێک لە نێوان شانۆ و خەڵکدا دروستبوو.
(3)
بە بڕوای من (وەك بینەرێكی شانۆ)هەموو ئەو خوێندنەوە ڕەخنانەیكە لە دنیای (شانۆ بەگشتی)قسەلە ململانێی نێوان فۆرمە نەتەوەیی/واقیعییەکان و ئەزموونگەراكان و شانۆی وێنەیی و شانۆی پاش دراما... دەكەن؛پەرچەكردارن، بڕوایانبە داهێنان و جیاوازینییە.
بە كورتی (شانۆینەتەوەیی)لەسەر هاوسۆزیی ڕاستەوخۆی گشتی و بەرگری نەتەوەییكار دەكات؛بەڵامئەگەر بیەوێت لە ئاستی جیهانیدا دەنگ بداتەوە و لە ئاستی ناوخۆشدا هۆشیارکەرەوە بێت، نابێت تەنها ببێتە نمایشێکی نەتەوەیی، بەڵكە دەبێت پرۆسەیەکی نەتەوەیی بەردەوامبێ:بۆ خۆدۆزینەوە!واتە كۆی ئەو نیگایانەتێبشکێنێت کە هەموو جارێک نەتەوە وەک ئۆبژەیەکی جوان دەخاتە بەرچاوی بینەر تاوەکو هەست بە خۆبەزلزانی یان خۆپارێزی بکات...(شانۆی واقیعی)وەک کاردانەوەیەک دژی ڕۆمانسیزم و کلاسیسیزمی باو، ئامانجی ئەوە بوو ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤەکان و کێشە کۆمەڵایەتییەكان... بخاتەڕوو؛ هەمیشەبۆ ڕاستیئەمەکداربووە...(شانۆی ئەزموونگەری) خۆی لەیاخیبوونو شکاندنی قاڵبە باوەکان دەبینێتەوە ودژ بە تەواوی ڕێسا و یاسا چەسپاوەکانی شانۆی کلاسیک و ڕیالیستییە...
دەمەوێ بڵێم ئەگەر قسە لە تێز و ئەنتی تێز بكەین،لە شانۆی كوردیدا هەموو ئەو كێشە و بەدحاڵیبوونانە و قسە و باسی ململانێ و دژەكان وزێتریش...وەک تێز و ئەنتی تێز دەرناكەوێت، وەك هونەری داهێنان و قبووڵكردنی جیاوازی نییە...هەڵبەتە شانۆینەتەوەیی- نەریتگەرییكوردی لە داهێنان و جیاوازیلەدایك نەبووە،لەسەر بنەمایەكی قووڵی ڕەخنەی زانستیی و عەقڵانییەتێکی نووسراوبونیاد نەنراوە... ئایا بەبێ بنەمایەکی مەعریفی،دەتوانرێتچەمكی «دژ» بونیاد بنرێت،كە نازانێت دژی چی دەوەستێتەوە؟!كەواتەنەخۆشییەكە پەیوەندی بە چەمكی ئەنتی شانۆوە نییە،ئەنتی شانۆ لە بنەڕەتدا پڕۆسەیەکیڕەخنەیی و دیالێکتیکی جیاوازە، بەرانبەر سیستمێکی چەسپاو و پتەو.
(4)
هەموو «دژایەتییەک» پێویستی بە «ناسینی بەرانبەر» هەیە؛ بێکێتبۆ تێکشکاندنی کات و زمانی تەقلیدیپێویستیبە مەعریفەیەكی جیاوازی هونەری وهەرسكردنی شانۆییپێش خۆیهەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بەدنیابینیسەردەمهەبوو! دژە-شانۆ تەنهاهەڵوەشانەوە نییە، بەڵکودامەزراندنەوەیە؛ ئەگەر شانۆیەك لەسەر بنەمای فیکری دانەمەزرابێت، ناتوانێت «دژە-شانۆ»بەرهەم بهێنێت.
(5)
لە سەردەمی ئێستادا،پاشەكشەی هونەر و هونەری شانۆیی زیاتر لە هەر کاتێکی تر لەنێوان دوو هێزی دژبەیەکدا دەژی:هێزی داهێنان و هێزی بازاڕی (بینەر وەك سەپۆرتەر)،نەك ئەنتی شانۆ!! داهێنانلە بنەڕەتداهەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی شێوازێکی نوێی بینین و هەستکردن و جیاوازی و ژیاندۆستی، داهێنان هەنگاونانە بەرەو نادیار؛ بەڵامزۆرجاربازاڕ- بینەر وەك سەپۆرتەر- هەوڵدەدات ئەوتەماشاكردنەئیبداعییە بۆ کاڵابگۆڕێت، بۆ شتێک کە بتوانێتهەمووان كۆ بكاتەوە و قابیلی قبووڵی چێژی هەمووان بێت و بڵاوبکرێتەوە و بەخێرایی بخوێندرێتەوە؛ واتە(جەماوەر-بینەر) حەز بەو دەق و شێوازە نمایشکارییانە دەکات کە پێشتر دەیانناسێت.
ئەمڕۆ پرسیارەكە ئەوەیە: ئایا دەتوانین ناخی مرۆڤ لە(ئارامیی) و (بێزاری)دابماڵیین؟ زۆرێک لە مرۆڤەکان لەبەر ئەوەی ناتوانن لە ئارامییدا بن، پەنا دەبەنە بەر "هەراوهوریای دەرەکی" واتە ناتواننلەبەرانبەردا بێزاریناوەخۆیان بکەنە پرسیار،بەو مانایەی كە خودی پرسیاركردن "بێزاری" بۆ "مەعریفە" دەگۆڕێت!
بەمجۆرە کاتێک دەق، شانۆ، فیلم،یان تابلۆیەک خەریکی تێکدانیئارامییهونەری بینین و بیستن وڕامان... دەبێ،ئەوا (حەزی بازاڕ)یدەكەوێتە سەر و هەوڵی كۆپیكردن و بە بازاڕكردن و دووبارە سەپۆرتكردنی دەدات،چونكە بازاڕ زیاتر حەزیلە (شپڕزەییە) تا بتوانێتبە شێوەی جیاواز و بە خێراییپارە بەدەست بهێنێ، بڕوای بە تێز و ئەنتی تێز نییە، نایەوێت پرسیاردروست بکات!لێرەوە(نرخی كڕین)شوێنی (پرسیاركردن) دەگرێتەوە؛ بەڵام ئایا ئاستیداهێنانی هونەریی و فیکری و ئەدەبیلە مامەڵكردنی بازاڕداكورت دەكرێتەوە؟!
كەواتەکێشەکەئەنتی شانۆ نییە، بەڵكە ئەوەیەكە هونەر نابێتە پردی نێوان ئارامیی و بێزاری، هەر زوو بەبازاڕ دەكرێ،واتە مامەڵەكردنی بازاڕیهونەرە جیدییەکانیش هەڵدەلوشێنێت و دەیانکات بە مۆدێلێکی دووبارەکراوە، ئەوەی سەرەتا وەک شۆک، نوێکارییان شکاندنی باو و دابڕانێکی مەعریفیتەماشا دەكرا، دواتر لە بازاڕدا دەبێتە ستایلێک بۆ بەرهەمهێنانەوە و كۆپیكردن و وزڕەوێنە... زۆرێک لە شۆڕشە ئەدەبی و هونەرییەکان، لە سوریالیزمەوە تا پۆستمۆدێرنە، دوای ماوەیەک لەلایەن بازاڕەوەهەرسکراون و بوونەتە بەشێک لە سیستەمی فرۆشتن! واتە بازاڕ توانایەکیگەورەی هەیە، لەوەینەك ئەرێنییەكان تەنانەت نەرێنییەکانیش بخاتە ناو ئابووریی خۆیەوە.
(6)
ئایا دەتوانین دژ بە ویستی بازاڕو سەپۆرتكردن،بیر بكەینەوە و بەردەوامیشبین؟!یاندەبێ ملكەچیبینەر و جەماوەر بین وئاستیزمان و شێوازیداهێنەرانەلەگەڵ داواکارییەكانیخوێنەر و بینەر و بازاڕیدامەزراوەکاندا بگونجێنین؟!هەڵبەتە ڕەزامەندیی بازاڕیهەمیشە دیالۆگی بەرهەمهێنەرانەی نێوان ئارامیی و بێزاری بە كۆپیكردنەوە دەسپێرێ، لەسەر ئەو بنەمایەی كە پرسیاركردن ئارامیی تێکدەدات.
كەواتە لەبەر ئەوەیدیالۆگی نێوان ئارامیی و بێزاری پێویستیبەبیرکردنەوە و ڕامانە، ئەوەوایکردووە زۆرێک لە بەرهەمە بازرگانییەکانبەر لەوەیهونەری ڕاستەقینە بنو هۆشیاریی بینەر بریندار بكەن،وێنەی بێهۆشکەری كۆپیكراو بن و بە شێوەیەكی كاتیگرژییەکانی ناوەوە بەتاڵ بکەنەوە؛بەو مانایەش مەترسییە گەورەكە ئەوەیە کەئارامیی ببێتە ئامرازێک بۆ بەرهەمهێنانیڕەزامەندیی دەستبەجێ،نەكبێزاری و گومانكردن و بیركردنەوە.
وەك دەزانینکاری داهێنەرانە ئەو كاتەدەردەكەوێت کە بتوانێتڕەزامەندییكۆ و ئاشنایی تێپەڕێنێت؛کاری داهێنەرانە پێویستی بە گواستنەوەی واقیع نییە، پێویستیبەوە نییە لەپێناوزەرورەتی كۆمەڵگا وسەپۆرتكردن،واقیع بۆ وێنەیەکبگۆڕێت کە تەنیا بۆ سەیرکردن و کڕین شیاوە؛بەڵكە دەبێشتێک بخاتە جیهانەوە کە پێشتر بوونی نەبووە؛نەك بە گوێرەییاسای فرۆشتن و بەکارهێنان کاربکات.
(7)
لە چەمکی ڕەزامەندیی بازاڕیدازۆرجاران داهێنان پێش ئەوەی ببێتە ئەزموونێکی قووڵی هونەری، دەبێتە بابەتی ترێند و سەرنجڕاکێشان، لایک، بینین، هاوبەشیکردن و ئامار؛هەموو ئەوانە بە هێواشی جێگای هەڵسەنگاندنی هونەری دەگرنەوە! ئەوەش وایکردووە هەندێکبەرهەم زیاتر لەوەی بۆپرسیار و گومان و بیركردنەوە دروست بکرێن، بۆ خێراییی سەرنج دروست کرێن؛ بەڵام داهێنانیڕاستەقینە لە دەرەوەی ویستی بازاڕ و سەپۆرتكردن سەرهەڵدەدات، چونکە داهێنان پێویستی بە بیركردنەوە و کات وئارامیی و ئەزموونكارییە؛ لەکاتێکدا بازاڕ پێویستی بە خێرایی و بەردەوامیی بەرهەمهێنانەوە هەیە.
دواجار پەیوەندییشانۆ و دژە شانۆ، وەك پەیوەندی داهێنانی هونەریی و بازاڕی سوودگەرایی، پەیوەندییەکی ئاڵۆز و دژبەیەکە؛ وەك چۆن بازاڕ دەتوانێت هۆکاری بڵاوکردنەوەی هونەر بێت، بەهەمان شێوەئەنتی شانۆشدەتوانێتمامەڵەكردنی هونەریی و كۆپیكردنەوەبتەقێنێتەوە!دەشێهونەریڕاستەقینەلە ناو گەرمەی بازاڕیشدەستپێبکاتوبینەر وەک هاوبەشیداهێنان، (هاوسەنگی نێوان ئارامیی و بێزاری)بپارێزێت.
هەولێر 22/5/2026
