
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای وشه‌كانی نێو هه‌ر زمانێك بكه‌ین ده‌بینین هه‌ندێك وشه چه‌ندان وشه‌ی هاوواتایان له به‌رانبه‌ردا هه‌یه و هه‌ندێك وشه‌ی دیكه‌ش هیچ هاوواتهیهكیان نییه،ته‌نانه‌ت هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه هه‌ر هیچ وشه و چه‌مكێكی بۆ دانه‌ندراوه.ئه‌مه ڕێكه‌وت نییه به‌ڵكوو پەیوەندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی بە مێژوو، ژینگە، ئابووری و شێوازی ژیان و ره‌فتار...ی ئاخێوه‌رانی زمانه‌كه‌وه هەیە.چونكه سروشتی زمان وایه هەر بابەتێک یان دیاردەیەک کە لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بوونی هەبێت، زمان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت ناوی بۆ دابنێت و وشەی بۆ دروست بکات.ئەمە یەکێکە لە سروشت و تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی زمان،بۆ نموونە لە زمانه ئەسکیمۆکاندا ((زمانی ئه‌سكیمۆ زمانی ڕه‌سه‌نی ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كانی باكووری ئه‌مریكا و ئالاسكا و سیبریایه))چەندان وشەی هاوواتا بۆ ناوی (بەفر) بوونی هەیە، چونکە ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه كه‌ش و هه‌وایه‌كی ساردی هه‌یه،كهكهشی سارد و بەفربەشێکی سەرەکی ژیانیانە.به‌فر له زۆربه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ژیانیان ئاماده‌یی هه‌یه.هەروەها لە زمانی عەرەبیدا وشەی هاوواتای زۆر بۆ ناوی(وشتر)هەیە، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی(وشتر)ئاژهڵێكهله كۆندا لە ژیانی بیابانی و گواستنەوەی بازرگانیدا زۆر به‌كارهاتووه و گرنگییەکی زۆری هەبووە و به‌شێكی دانه‌بڕاوبووه له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكدا،بۆیه زمانی عه‌ره‌بیش گرینگییه‌كی زۆری پێداوه و ژماره‌یه‌ك ناوی بۆ داڕشتووه.لێره‌دا ده‌توانین بڵێین زمان تەنها ئامرازێکی قسەکردن نییە له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، بەڵکوزمان ئاوێنەی بیرکردنەوە، کلتوور،دابونەریت و شێوازی ژیانی کۆمەڵگایە. بۆیە هەر بابه‌تێک لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا گرنگی و بوونی زیاتری هەبێت، زمانیش بە هەمان ڕێژە گرنگی پێدەدات و وشە و ناویزیاتری بۆدهدۆزێتهوه.بە واتایەکیدیكهئەگەر دیاردەیەک بە شێوەیەکی فراوان لە کۆمەڵگادا بوونی هەبێت‌و بوبێته مۆدئەوا زمان بۆ وەسفکردنی ئەو دیاردەیە وشە و دەستەواژەی زۆری بۆ به‌كاردێنێت.بە پێچەوانەوەشئەگەر بابەتێک لە ژیانی کۆمەڵگادا دەگمەن بێت یان گرنگییەکی کەمی هەبێت و به كه‌می به‌كاربهێندرێت،ئەوا زمانیش زۆر گرینگی پێنادات و وشەی زۆری بۆ نادۆزێتەوە. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە زمان و کۆمەڵگا پەیوەندییەکی پتەویانبه یه‌كتره‌وه هەیە و هەر یەکهیان کاریگەری لەسەر ئەویدیكهیان دادەنێت،ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا زمانی دروست كردبێت ئه‌وا زمانیش ئاوێنه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه.لەبەر ئەمەیە زۆرجارتوێژهر و کۆمەڵناسەکان دەتوانن تەنها بە لێکۆڵینەوە لە زماندا زانیارییەکی فراوان دەربارەی کۆمەڵگای خاوەنی ئەم زمانە بەدەستبهێنن.چونکە وشەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان ئاماژەیە بۆ بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتیتاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه.کاتێک توێژەرێک دەبینێت بۆ ره‌فتارێك یان بابەتێکی دیاریکراو چەندان وشەی هاوواتا یان دەستەواژەی جیاواز له‌نێو ئه‌م زمانه‌دا بوونی هەیە، ئەوا بۆی دەردەکەوێت ئەو بابەتە شوێنێکی گرنگی لە ژیانی ئەو کۆمەڵگایەدا هەیە. هه‌ر بۆ نموونەلە زمانی کوردی‌دا بۆ وشەی(هەڵپەڕکێ)چەندان وشه‌ی هاوواتایدیكهی وەکوو(گۆڤەند،دیلان،شایی،شەهیان و چۆپی...) بەکاردێت.ئەمڕێژه زۆره‌ی هاوواتایی وشەکان بۆ ئه‌م بابه‌ته نیشاندەری ئەوەیە کە هەڵپەڕکێ و ئاهەنگگێڕان شوێنێکی گرنگیان لە ژیانی کۆمەڵایەتیی کورددا هەیە. كۆمه‌ڵگای كوردی له زۆربه‌ی روداو و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت،ئاهه‌نگ و شایی بەشێکی دانەبڕاو لە کلتووری کوردی پێکدەهێنن. بۆیە توێژەرێکی بیانی دەتوانێت تەنها بە سەیرکردنی ئەم وشانە، بگات بەو ئەنجامەی کە تاکی کورد حەزی له‌شایی و ئاهەنگگێڕان هەیە،هەروەها لە هەندێک زماندا دەبینرێت بۆ چەمکەکانی شەڕ، ئازایەتی و پاڵەوانێتی وشەی زۆر هەیە كه ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا شه‌ڕ و شۆڕ وه‌كوو دابونه‌ریت و كلتورێكه.هه‌ر بۆ نموونە لە زمانی عەرەبیدا بۆوشهی(شمشێر)كه له كۆندا ئامرازێكی شهڕكردنبووه یانبۆ وشه‌ی (شێر) كه ئاژه‌ڵێكی شه‌ڕانی و دڕنده‌یه هه‌روه‌ها ڕه‌مزی ئازایهتیشه،زمانی عه‌ره‌بی ده‌یان و سه‌دان وشه‌ی هاوواتای بۆ داناون،ئەمەش بۆ توێژەری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژەیە لە مێژووی ئەو کۆمەڵگایەدا شەڕ و پاڵەوانێتی وەک بەهایەکی گرنگ سەیرکراون و بوونه‌ته كلتور و داب و نه‌ریتییان. چونکە ژیانی بیابانی و شەڕە هۆزایەتییەکان و پاراستنی خێڵ و خاک ...ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌بووه لە دروستبوونی ئەو کلتووره‌دا.کەواتە له كۆتایدا ده‌ڵێین زمانتەنها سیستەمێکی ڕێزمانی و كۆمه‌ڵێك وشە و ڕستە نییە، بەڵکوو بەڵگەنامەیەکی زیندووی مێژوو و کلتووری کۆمەڵگاکانە. هەر وشەیەک چیرۆکێکی لە پشتەوەیە و هەر زمانێکیش دەتوانێت وەک دەروازەیەک بێت بۆ ناسینی بیرکردنەوە و نەریت و شێوازی ژیانی ئاخێوهرەکانی. بۆیە لێکۆڵینەوە لە زمان، تەنها خوێندنەوەی وشەکان نییە، بەڵکوو خوێندنەوەی مێژوو، کلتوور و ڕۆحی کۆمەڵگایە.
نووسینی دلۆڤان كه‌لهوڕی
24/5/2026
